2019-05-07   657     
عادل عەبدولمەهدی
عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق جه‌خت له‌جێبه‌جێكردنی یاسایی بودجه‌و ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كاته‌وه‌و رایده‌یگه‌نێت كه هەر بڕە پارەیەک لەیاسای بودجەدا هاتبێ بۆ هەرێمی كوردستان خەرجدەکرێت.
ئاوێنه: له‌میانه‌ی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا كه رۆژانی سێشه‌ممه سازی ده‌كات، عادل عەبدولمەهدی له‌وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نوسانداو له‌باره‌ی به‌رده‌وامیی ناردنی بودجه‌و موچه بۆ هه‌رێم رایگه‌یاند، هەر بڕە پارەیەک لەیاسای بودجەدا هاتبێ بۆ هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت.
وتیشی، "تێڕوانینی جیاوازمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە، بەڵام لەگفتوگۆداین‌و پەیوەندیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەئاستێکی بەرزدایە".
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه پەیوەندی باشیان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە هەیە، لەگەڵ پێشمەرگە بەردەوامدەبن لەئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دژی داعش.