تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا داوای لە دەسەڵاتدارانی
تورکیا کرد بەپێی مافەکانی مرۆڤ مامەڵە لەگەڵ کوردە مانگرتوەکاندا بکەن، ئەوانەی مانیان
لە خواردن گرتوە لە پێناو لابردنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانیکراوی
پارتی کرێکارانی کوردستان.
ئاوێنه: بهپێی ههواڵێكی دهنگی ئهمریكا، تێرێزا مەی ئەمڕۆ
چوارشەممە لەمیانی دانیشتنی پەرلەمانی وڵاتهكهیدا، لەلایەن پهرلهمانتار لیز سڤڵ
ڕۆبەرتس داوای لێکرا حکومەتی وڵاتەکەیان فشار بخاتە سەر دەسەڵاتدارانی تورکیا تاوەکو
ڕێز لە مافەکانی کورد بگرن و کۆتایی بهێنرێت بە تراژیدیای مانگرتنی خواردن.
ئهو پهرلهمانتاره وتی، لەگەڵ 48 پەرلەمانتاری دیکە بۆ
ئەم مەبەستە نامەیەکیان نوسیوە بۆ وەزیری دەرهوە.
تێرێزا مەی لە وەڵامدا وتی، ئەمە بابەتێکی گرنگەو چاوەڕوانن
تورکیا بەشێوەیەکی ڕون و ئاشکراو ڕێزگرتن لە سەروەری یاسا مامەڵە لەگەڵ زیندانیاندا
بکات، لەوانە دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی گونجاو بۆ ئهو مانگرتوانه.
وتیشی، باڵیۆزی بەریتانیا له ئەنکەرە لەبارەی ئەم مانگرتنەوە
وتوێژی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەریتانیا کردوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەریتانیا بەردەوام
دەبێت لەهەوڵەکانی لەگەڵ تورکیا بۆ پشتیوانیکردنی لە مافە مرۆییهكانی مانگرتوان. جەختیشی
کردەوە وەزیری دەرەوە بە خێرایی مامەڵە لەگەڵ ئەم مەسەلەیەدا دەکات.
هەزاران کەس لە نێو زیندانەکانی تورکیا و لە دەرەوە مانیان
لە خواردن گرتوە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر ئەو گۆشەگیرییەی لەساڵی
2011وە خراوەتە سەر عەبدوڵڵا ئۆجالان.
بەپێی هەدەپە لەئێستادا نزیکەی سێ هەزار کەس مانیان لە خواردن
گرتوەو لەم مانگانەی دواییدا لەسەر ئەم مەسەلەیە ههشت کەس لە زینداندا گیانیان لەدەستداوە.