فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا رایگه‌یاند،
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا له‌نزیك بازاڕی "جه‌میله"
ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كوژران و برینداربون. سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن
كه له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌دا لانیكه‌م هه‌شت كه‌س كوژراون و زیاتر له 10 كه‌سیش برینداربون.
ئاوێنه: فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا
رایگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژییه‌وه كه له‌ڕێگه‌ی پشتێنی
بۆمبڕێژكراوه‌وه له بازاڕه‌كانی گه‌ڕه‌كی جه‌میله له ناوچه‌ی مه‌دینه‌سه‌در له رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا رویداوه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كوژراون و بریندار بون.
فه‌رمانده‌ییه‌كه قوربانیانی روداوه‌كه‌ی به ژماره نه‌خستۆته‌ڕو.
به‌ڵام میدیا عێراقییه‌كان له‌زاری سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه
باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا لانیكه‌م هه‌شت كه‌س كوژراون و زیاتر له 10
كه‌سیش بریندار بون.