توركیا بۆ رێگریی لەدابەزینی زیاتری بەهای لیرە، دۆلار دەفرۆشێت
  2019-05-10       896       

بانكە حكومییەكانی توركیا دەستیان كردوە بە فرۆشتنی دۆلار بۆ رێگری لەدابەزینی زیاتری بەهای لیرە. هێڵی ئاسمانی توركیاش دەڵێت، لەچارەكی یەكەمی ئەمساڵدا 205 ملیۆن دۆلار زیانیان بەركەوتوە.

ئاوێنە: ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ هەینی لەزاری چەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردۆتەوە كە بانكە حكومییەكانی توركیا لەنێویشیاندا بانكی كشتوكاڵ كە گەورەترین بانكی حكومییە، دوێنێ پێنجشەممە یەك ملیار دۆلاری فرۆشتوە لەپێناو رێگریكردن لە دابەزینی زیاتری بەهای لیرەی توركی.

دوێنێ پێنجشەممە بەهای لیرەی توركی گەیشتە نزمترین ئاستەكانی لە هەشت مانگی رابردودا، بەڵام شەوی رابردو، دوای ئەو رێكارانە هەندێك بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

یەك دۆلاری ئەمریكی لەئێستادا بەرامبەر بە 6.1103 لیرەی توركییە.

لەدوای بڕیارەكەی رۆژی 6ی ئەم مانگەی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی توركیا بۆ ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستانبوڵ، بەهای لیرەی توركی زیاتر دابەزی.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×