هێڵی ئاسمانی توركیا رایگەیاند لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا بە بەهای 1.25
ملیار لیرە(205 ملیۆن دۆلار) زیانی بەركەوتوە كە ئەوەش چوارهێندەی زیانی ساڵی
رابردوە.
ئاوێنە: درەنگانێكی ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە هێڵی ئاسمانی توركیا لەئامارێكدا
كە داویەتە بۆرسەی ئیستانبوڵ رایگەیاندوە كە لەچارەكی یەكەمی ئەمساڵدا بە بەهای
1.25 ملیار لیرە(205 ملیۆن دۆلار) زیانی بەركەوتوە كە ئەوەش چوار هێندەی زیانی
هەمان ماوەی ساڵی رابردوە.
زیانی هێڵی ئاسمانی توركیا لە ماوەی سێ مانگی یەكەمی ساڵی رابردودا تەنها
314 ملیۆن لیرە بوە.
هێڵی ئاسمانی توركیا، دوای ئەوەی قەیرانی دراو لە بازاڕە داراییەكانی
توركیا لەساڵی رابردوەوە سەری هەڵدا، داهاتی روی لەكەمبون كردوە.