شه‌پۆلێكی گه‌رما رو له‌ عێراق ده‌كات
  2019-05-11       1195       

ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق پێشبینی ده‌كات له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوه‌وه‌ پله‌كانی گه‌رما له‌عێراق رو له‌به‌رزبونه‌وه‌ بكه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك رۆژی دواتر پله‌ی گه‌رمی له‌ به‌غدای پایته‌خت بگاته‌ 43 پله‌ی سه‌دی.

ئاوێنه‌: مه‌حمود عه‌بدولـله‌تیف، سه‌رۆكی پێشبینیكاران كه‌ش له‌ ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق به‌ ماڵپه‌ڕی "سومه‌ریه‌نیوز"ی راگه‌یاند، وڵات له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی گه‌رمای وه‌رزی به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ پله‌كانی گه‌رما بۆ سه‌رو 40 پله‌ی سه‌دی به‌رزده‌بنه‌وه‌.

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌ كه‌ پێشبینی ده‌كه‌ن له‌و رۆژه‌دا پله‌ی گه‌رما له‌ به‌غدا بگاته‌ 41 پله‌و له‌موسڵ بگاته‌ 40 پله‌و له‌ به‌سره‌ش بگاته‌ 43 پله‌و رونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ پله‌ی گه‌رما ورده‌ ورده‌ به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌و رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتو له‌ به‌غدا ده‌گاته‌ 43 پله‌و له‌ موسڵ 41 پله‌ و له‌ به‌سره‌ش ده‌گاته‌ 45 پله‌ی سه‌دی.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×