نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بۆ كاروباری
عێراق ئاشكرایكرد كه له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی
عێراق سه‌ردانی توركیا ده‌كات.
ئاوێنه: به‌پێی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، دوێنێ هه‌ینی
په‌رله‌مانی توركیا میوانداریی كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌یسه‌ل
ئارئۆغلۆ، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بۆ كاروباری عێراق، كردوه‌و
تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی پێشنیاره‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاو له عێراق كراوه.
وه‌یسه‌ل ئارئۆغلۆ له وته‌یه‌كدا جه‌حتی له گرنگی
هاریكاریی وڵاته‌كه‌ی كردۆته‌وه بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا.
ئارئۆغلۆ وتویه‌تی"چه‌ند كارێكی زۆر
گرنگمان ئه‌نجامداون، عێراق دراوسێمانه‌و چه‌ند كارێكی گرنگ له‌په‌یوه‌ست به ئاو
و وزه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین."
ئاشكراشیكردوه كه عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی
عێراق رۆژی 15ی ئه‌م مانگه سه‌ردانی توركیا ده‌كات و له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیادا كۆده‌بێته‌وه.
وتوشیه‌تی"تا كاتی سه‌ردانه‌كه، پێموایه ده‌رفه‌ته‌مان
له‌به‌رده‌مدایه بۆ ئاماده‌كردنی هه‌ندێك بابه‌ت و پێشكه‌شكردنیان به سه‌رۆك
كۆمار."