كه‌ناڵی سی ئێن ئێن له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماتی
ئاگاداره‌وه بڵاویكردۆته‌وه كه كۆشكی سپی، ژماره ته‌له‌فۆنێكی تایبه‌تی خستۆته
به‌رده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی سویسرا بۆ ئه‌وه‌ی بیده‌نه به‌رپرسانی ئێران ئه‌گه‌ر
ویستیان په‌یوه‌ندی به دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی
دانوستان و گفتوگۆ.
ئاوێنه: رۆژی پێنجشه‌ممه، دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا
داوای له‌سەركردە ئێرانییەكان كرد په‌یوه‌ندی
پێوه بكه‌ن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دەستبەرداربونی تاران لە بەرنامە ئەتۆمییەكەی.
ترامپ وتی"ده‌مه‌وێت ئێرانییه‌كان په‌یوه‌ندیم پێوه
بكه‌ن...ده‌بێت په‌یوه‌ندیم پێوه بكه‌ن. ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیان كرد ئێمه ئاماده‌ی
گفتوگۆین له‌گه‌ڵیاندا."
سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌كه به كه‌ناڵی سی ئێن ئێن-ی ئه‌مریكی
راگه‌یاندوه كه سویسرییه‌كان، ئه‌و ژماره‌یه‌ك ناده‌نه ئێرانییه‌كان ته‌نها له‌و
كاته‌دا نه‌بێت كه تاران داوای بكات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سه‌رچاوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردوه تا
ئێستا ئێرانییه‌كان داوای ژماره‌كه‌یان نه‌كردوه‌و به‌دوریشی زانیوه داوای بكه‌ن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی
سوپای پاسداران بۆ كاروباری سیاسی، یه‌دوڵا جه‌وانی له‌وه‌ڵامی لێدوانه‌كه‌ی
ترامپ-دا رایگه‌یاندبو كه ئێران هیچ دانوستان و گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا
ناكات و جه‌ختیشی كردبوه‌وه كه ئه‌مریكا "جورئه‌ت" ناكات بژارده‌ی سه‌ربازی
دژ به ئێران بگرێته‌به‌ر.