ئەو كەسانەی نابێت بەرۆژو بن
  2019-05-12       610       
١- برینی گه‌ده‌ و دوانزه‌گری (كتوپر- دریژخایه‌ن).

٢- سیل (سیلی سی) له‌به‌ر زۆر دابه‌زینی كیش.

٣- ئه‌وانه‌ی كیشی له‌شیان زۆر كه‌مه‌ (BMI كه‌متر له‌ ١٥) ، له‌روی زانستیه‌وه‌ به‌ به‌دخۆراك- له‌ر هه‌ژمار ده‌كرین.

٤- شیرپه‌نجه‌كان (له‌به‌ر دابه‌زینی كیش ، زۆر مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆش خانه‌ ، ئه‌و كیشه‌ زۆرانه‌ی دیته‌ رییان وه‌ك خوین تی كردن ، به‌كارهینانی ده‌رمانی زۆر ...هتد).

٥- نه‌خۆشی شه‌كره‌ : ئه‌وانه‌ی ئه‌نسۆلین به‌كاردینن نابیت به‌رۆژوو بن ، ئه‌وانه‌ی حه‌ب به‌كاردینن ده‌توانن به‌رۆژوو بن به‌مه‌رجی ژه‌می خواردنی حه‌به‌كان كه‌م كه‌نه‌وه‌ (٣جار---->٢ جار به‌و شیوه‌) ، ئه‌وانه‌ی ته‌نها به‌ پاریز كۆنترۆل ده‌بن ده‌توانن به‌رۆژوو بن... به‌گشتی له‌سه‌ره‌تاوه‌ ده‌بیت چاودیری ریژه‌ی شه‌كر بكات ، ئه‌گه‌ر كۆنترۆل نه‌كرا پیویسته‌ به‌رۆژوو نه‌بن.

٦- ئه‌وانه‌ی به‌ردی گورچیله‌یان هه‌یه‌..هه‌وكردنی سه‌ختی گورچیله‌ و ریره‌وی میز ، سستی گورچیله‌كان.

٧- نه‌خۆشیه‌كانی دل و سوری خوین : به‌نمونه‌ سستی دل ، سنگه‌كوژی ، ئه‌وانه‌ی به‌رزه‌په‌ستانی خوینیان هه‌یه‌ ئه‌توانن به‌رۆژوو بن به‌مه‌رجی ده‌رمانه‌كانیان وه‌ك پیویست به‌كاربهینن و چاودیری په‌ستانی خوین بكه‌ن.

٨- نه‌خۆشی ده‌رونی توند - نه‌خۆشیه‌ ژیریه‌كان : به‌نمونه‌ شیزۆفرینیا ، نه‌خۆشی ده‌بل بونی كه‌سیتی (بایپۆله‌ر) ، بیركۆلی .. (فه‌رز نیه‌ له‌سه‌ریان).

٩- نه‌خۆشیه‌كانی جگه‌ر (هه‌وكردنی ڤایرۆسی B به‌ نمونه‌) : ئه‌گه‌ر ریژه‌ی ئه‌نزیمه‌كانی جگه‌ر دوو هینده‌ و زیاتر به‌رز بنه‌وه‌.

١٠- نه‌خۆشی ده‌رده‌شا (دا‌و الملوك) : كه‌له‌كه‌بونی كریستالی یوریك ئه‌سید له‌ جومگه‌كاندا (جومگه‌سۆی په‌نجه‌ گه‌وره‌ی پی).

١٠- ئافره‌تی دووگیان - دایكی شیرده‌ر- منال : به‌تایبه‌ت ٣ مانگی یه‌كه‌می سك پری .. ئه‌وانه‌ی ته‌نها شیری خۆیان به‌ مندال ده‌ده‌ن ، باشتر وایه‌ منال به‌رۆژوو نه‌بیت (فه‌رزنه‌كراوه‌ له‌سه‌ری، پیویستی به‌گه‌شه‌ هه‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رۆژوش بوو باشتر وایه‌ چه‌ند كاتژمیریك بیت ، یان چه‌ند رۆژیكی كه‌م !!).

١١- به‌گشتی هه‌ر كه‌سیك كه‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ی له‌ پله‌یه‌كی سه‌ختدایه‌ ، ئه‌وانه‌ی ده‌رمانی به‌رده‌وامیان هه‌یه‌و نابیت كات و ژه‌می ده‌رمانه‌كان بگۆردریت.

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا پێویستە راویژ به‌ دكتۆری پسپۆر بكریت



راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×