پۆلیسی هەولێر دەستبەسەر 27 دەمانچەدا دەگرێت
  2019-05-12       994       

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی هەولێرەوە دەستبەسەر 27 دەمانچەدا دەگیرێت، كەلەلایەن كەسێكەوە كاری كرین‌و فرۆشتنی پێوەكراوە.


ئاوێنە: پەیجی فەرمی "هەولێر پۆلیس" كە سەر بە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرە ئاماژەبەوە دەكات دوای ئەوەی زانیاری بە دەست گەیشت لە لایەن چەند کەسێکەوە کەوا چەند دەمانچەیەک کە کاری کڕین و فرۆشتنی پێدەکرێت دواتر پۆلیسی ناوشار - بەشی ڕۆژهەڵات توانیان دەست بەسەر بڕێکی زۆر ئەم جۆرە دەمانچەیە دابگرن كە بریتییە لە 27 دەمانچە .


موقەدەم كاوە ئەنوەر موحەمەد، ئەفسەری بنكەی پۆلیسی راپەرین لەمبارەیەوە رایگەیاندوە  توانیان کەسێک دەستگیر بکەن کە شۆفێری تەکسی بووە بە ناوی (ش.ک.ع) تەمەن 38 ساڵ، کەوا 6  دەمانچەی لەلابوە، دواتر ئاگاداری بنکەی پۆلیس ئیسکانیان كردوەتەوەو ، ئەوانیش لەلایەن خۆیانەوە توانیان دەست بە سەر 21 دەمانچە دابگرن، دەشڵێت " پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە بۆ ئەم ڕووداوە".

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×