حكومه‌ت 15 ملیۆن دۆلاری بۆ كاره‌بای دهۆك و سۆران ته‌رخان كرد
  2019-05-12       217       

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی 15 ملیۆن دۆلار بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كاره‌با له‌ پارێزگای دهۆك و قه‌زای سۆران له‌پارێزگای هه‌ولێر.

ئاوێنه‌: نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌نوسراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12/5/2019 ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بای كردوه‌ ره‌زامه‌ندی داوه‌ له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كاره‌با له‌دهۆك و قه‌زای سۆران.

له‌ نوسراوه‌كه‌دا هاتوه‌"لەپێناو بەرژەوەندی گشتی رازین بە تەرخانکردنی گوژمەی 15 ملیۆن دۆلار بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی بارزۆری لە پارێزگای دهۆک و قەزای سۆران لە پارێزگای هەولێر بە راکێشانی هێڵێكی KV 132 بۆ پارێزگای دهۆک بەدرێژایی 38 کیلۆمەتر و گۆڕینی تەلی گەیەنەری هێڵی 132 KV نێوان وێستگەی (شەقڵاوە-سۆران) بەدرێژایی 55 کیلۆمەتر، چونکە بەم هێڵەی هەیە ناتوانن پشکی خۆیان وەک پێویست وەربگرن و لەبەرئەوەی کێشەی کارەبای دهۆک کێشەیەکی ئاڵۆزە، بۆیە رەچاوی ئەم حاڵەتە بکەن لە جێبەجێکردنی پرۆژەکەدا و رێکاری پێویست ئەنجام بدەن بەپێی رێنماییەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستە حکومییەکان ژمارە (2) ی ساڵی 2016 ."

 

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×