ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا سبه‌ی پارێزگاری نوێ هه‌ڵده‌بژێرێت
  2019-05-12       336       

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا سبه‌ی(دوشه‌ممه‌)ی بۆ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژار دنی پارێزگاری نوێی پارێزگاكه‌و جێگره‌كانی دیاری كرد.

ئاوێنه‌: سیدۆ چه‌تۆ حه‌سۆ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ نوسراوێكدا كه‌ ئاڕاسته‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی كردوه‌، سبه‌ی دوشه‌ممه‌ 13/5/2019ی وه‌ك دانیشتنی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێی نه‌ینه‌واو جێگره‌كانی ده‌ستنیشان كردوه‌.

له‌ژێر كاریگه‌ری روداوی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك له‌ 21ی ئازاری ئه‌مساڵدا له‌ دورگه‌یه‌كی گه‌شتیاری شاری موسڵ كه‌ تێیدا 120 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، رۆژی 24ی هه‌مان مانگ په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر داوای عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، نه‌وفه‌ل عاكوب، پارێزگاری نه‌ینه‌واو هه‌ردو جێگره‌كه‌ی له‌پۆسته‌كانیان دروخسته‌وه‌.


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×