به‌غداو هه‌ولێر رێككه‌وتنێكیان له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی بازرگانی ئیمزاكرد
  2019-05-12       967       

بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، وه‌فدی حکومەتی ھەرێم و بەغدا لەسەر چەند خاڵێک لە بواری بازرگانیدا ڕێککەوتن و ڕێککەوتنەکەش ئیمزا کرا.

ئاوێنه‌: بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، نەوزاد ئەدھەم، بە ماڵپەڕی ره‌سمی پارتی راگەیاند"وه‌فدێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ وه‌فدێكی حکومەتی عێراق کۆبوینەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی کۆمەڵێک خاڵەوە کرا، لەوانە ھاوردە و هەناردە و داھاتی خاڵە سنورییەکان و وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و دانی موستەحەقاتی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان."

نەوزاد ئەدھەم وتیشی"رێککەوتنێک ئیمزا کرا لەسەر چەند خاڵێک، ئەویش حکومەتی عێراق بڕی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ھەرێم بۆ ئەمساڵ لە٣٤٠ھەزار تەن زیاتر بکات و وەزیری بازرگانیش باسی لەوە کرد، سەرۆکوەزیران ڕەزامەندیی داوە کە موستەحەقاتی جوتیارانی ھەرێم بدات و لە ھەرێمی کوردستانیش ھاوشێوەی بەغدا سێرڤەرێک دەبێت و مۆڵەت دەدرێتە ئەو کۆمپانیایانەی کاری ھاوردە و هەناردە دەکەن، کە ژمارەیان سێ ھەزار کۆمپانیایە و پێشتر ڕێگەیان پێ نەدەدرا لە بەغدا کار بکەن و ئێستا ئەوەش چارەسەر بو."

ئەدھەم باسی لەوەش کرد"جگە لەوەش، لە ڕێککەوتنەکەدا ھاتوە، ھەمو داھاتی خاڵە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا ھیچ لارییەکی نییە."

ئەدھەم وتیشی"ڕێککەوتنەکە ئیمزا کراوە و کۆتاییی پێ ھاتوە و تەنیا ھەندێک خاڵ ماوە، ئەویش پێویستی بە دەرکردنی یاسا لە پەرلەمان ھەیە."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×