ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ "مه‌نسور
مه‌رعید"ی به پارێزگاری نوێی نه‌ینه‌وا هه‌ڵبژارد.
ئاوێنه: ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه
دانیشتنی تایبه‌تی بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێ و دو جێگره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌برد.
له دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌ن به 28 ده‌نگ مه‌نسور مه‌رعید-ی
به پارێزگاری نوێی نه‌ینه‌وا هه‌ڵبژارد.
هه‌روه‌ها به 26 ده‌نگیش سیروان محه‌مه‌د رۆژبه‌یانی له
پشكی پارتی وه‌ك جێگری یه‌كه‌می پارێزگار هه‌ڵبژارد.
هه‌رچه‌ند بڕیار بو له دانیشتنه‌كه‌دا جێگری دوه‌می
پارێزگاریش هه‌ڵبژێردرێت به‌ڵام ئه‌و كاره نه‌كرا به بێ ئه‌وه‌ی رونكردنه‌وه‌ی
له‌سه‌ر هۆكاره‌كه‌ی بدرێت.