حاكم شێخ لەتیف: ڕۆژانە سوکایەتی بە کوردان دەکرێت
  2019-05-15       2000       

ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، حاكم شێخ لەتیف لەنوسینێكیدا لەژێرناوی "سەرۆك كۆمار بۆ كورد سودی چییە؟"كە لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوكردوەتەوە ئاماژەبەوە دەكات لە دوای 16 ی ئۆکتۆبەرەوە ڕۆژانە سوکایەتی بە کوردان دەکرێت.


ئاوێنە: حاكم شێخ لەتیف رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ بەنوێژی نیوەڕۆ عەرەبی ھاوردە کە ھەمویان قەرەبویان وەرگرتۆتەوەونێردراونەتەوە شوێنی ئەسڵی خۆیان ،ھێڕشیان کردە سەر کوردانی ڕەسەنی گوندی پەلکانە بەھاوکاری سوپای عێراق ،نەمان دی سەرۆک کۆماری پارێزەری دەستور نەک بێتە گوندەکەو پێش بەو تەعریبە بگرێت ،بەڵکو نەماندی تەنانەت ھەڵوێستێکی ڕاگەیاندنیشی ھەبێت ،لەکاتێکدا بۆ کارەساتی پاپۆڕەکەی موسڵ خۆی گەیاندە ئەوێ کە ھیچ پێویستی نەدەکردو ئیشی ئەویش نەبوو ئیشی سەرۆک وەزیران بوو سەرۆک وەزیران پێش ئەو چوبوو ھەموو کارە پێویستەکانیشی کردبوو ،چونکە ئەوە کارەسات بوو پێویستی بەکاری تەنفیزی بوو ،نەک پێشێل کاری دەستور.



دەشڵێت " دیارە سەرۆک کۆمارەکانی تریش شتێکی ئەوتۆیان نەکردوە بۆ نمونە لەسەردەمی سەرۆک کۆماری پێشوش کوردانی دوز ئیبادەکران سەرۆک ھەرفزەشی لێوە بێت،لە دوای 16 ی ئۆکتۆبەرەوە ڕۆژانە سوکایەتی بە کوردان دەکرێت و دەردەکرێن و ڕاوەدودەنرێن لە ناوچە جێناکۆکەکان ھەموو لەگەڵ مامۆستا حەسیب قەرەداغی وتمان سەرۆک شتێ بڵێ وتی :ھەر ھیچ".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×