بەپێری راگەیەنراوێكی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق لەئەنجامی دروستبونی شەر لەسەر زەویوزار هاوڵاتییەكی تەمەن 56 ساڵ بەناوی ئیبراهیم ئەحمەد فەتاح دەكوژرێت.
ئاوێنە: لەراگەیەنراوەكەی قایمقامیەتی سەیدسادق هاتوە " سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه (١٥-٥-٢٠١٩)له گوندی دۆڵاشی سه‌ر به‌قه‌زای سیدسادق به‌هۆی دروست بوونی کێشه له نێوان دوو بنه‌کاڵه له‌سه‌ر زه‌وی وزاری کشتووکاڵی،هاووڵاتیه‌کی (٥٦) ساڵ به ناوی (ابراهیم احمد فتاح ) کوژرا".
دەقی راگەیەنراوەكە
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه (١٥-٥-٢٠١٩)له گوندی دۆڵاشی سه‌ر به‌قه‌زای سیدسادق به‌هۆی دروست بوونی کێشه له نێوان دوو بنه‌کاڵه له‌سه‌ر زه‌وی وزاری کشتووکاڵی،هاووڵاتیه‌کی (٥٦) ساڵ به ناوی (ابراهیم احمد فتاح ) کوژرا.
پاش ڕووداوه‌که، ده‌ست به‌جێ هێزه ئه‌منیه‌کان له به‌ڕێوه‌به‌رێتی به‌شی پۆلیسی سیدسادق و یاریده‌ده‌رێتی ئاسایش گه‌شتنه شوێنی ڕووداوه‌که و توانرا تۆمه‌تباری ڕووداوه‌که بگرن و ڕاده‌ستی دادگای بکه‌ن. و ته‌رمی هاووڵاتیه‌که‌ش ڕه‌وانه‌ی پزیشکی دادوه‌ری سلێمانی کرا، وه به‌فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ری دادگای سیدسادق په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه بۆ دۆسییه‌که کراوه‌ته‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له ڕووداوه‌که به‌رده‌وامه له ئێستادا له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانه‌وه شه‌ڕه‌که کۆتایی پێهاتووه و خانه‌واده و ماڵی هه‌ردوولایان له ژێری چاودێری دان تا ڕێگیری بکرێت له دروست بوونی هه‌ر کێشه و شه‌ڕێکی تر.
. ڕاگه‌یاندنی
قائمقامێتی قه‌زای سیدسادق
ئیبراهیم ئەحمەد فەتاح