2019-05-15   493     
سهرۆكایهتی پهرلهمانی كوردستان دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم داخستو بریاره ڕۆژی یەکشەممەی داهاتو ناوی پاڵێوراوانی پۆستی سەرۆکی هەرێم ڕابگەیەنێت.
ئاوێنه: سهرۆكایهتی پهرلهمانی كوردستان لهراگهیهندراوێكدا ئاماژه بۆ ئهوه دهكات كه کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم داخستو بەگوێرەی خاڵی (٣) لەبڕگەی یەکەمی ماددەی (٤)ی یاسای کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم، پێویستە لەماوەی دو ڕۆژدا لەڕۆژی داخستنی دەرگای خۆپاڵاوتن ناوی ئەو پاڵێوراوانە ڕابگەیەندرێت کە مەرجی یاساییان تێدایە.
ڕونیشیکردۆتهوە، بەهۆی بونی دو ڕۆژی پشوی فەرمی، ڕۆژی یەکشەممە (١٩ی ٥ی ٢٠١٩) ناوی پاڵێوراوەکان لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە ڕادەگەیەنرێت.
لە ١٢ی ئەم مانگەوە پهرلهمانی كوردستان دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم كردۆتهوهو تائێستا پێنج کەس خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندیدکردووە.