كۆمپانیایەكی ئەڵمانی بەنیازە لەبواری ژینگە‌و ئاو لەسلێمانی كار بكات
  2019-06-10       1676       


كۆمپانیای "ئێن ڤنت" ی ئەڵمانی لەبواری پاكراگرتنی ژینگە‌و ئاو لەپارێزگای سلێمانی كار بكات، قایمقامی سلێمانیش رایدەگەیەنێت دەیانەوێت چارەسەری پیسبونی ئاوی تانجەرۆ‌و دەریاچەی دەربەندیخان بكەن، داواش لەو كۆمپانیا ئەڵمانیە دەكات لەقۆناغی یەكەم ئۆفیسی خۆیان لەسلێمانی بكەنەوە.


ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی لەمیانی سەردانێكی سەرۆكی كۆمپانیای "ئێن ڤنت" بەشی عێراق بۆ قایمقامیەتی سلێمانی باسیان لەوەكردوە كە بەنیازن لەبواری پاك راگرتنی ژینگە‌و ئاو كار لە سلێمانی بكەن‌و كارێكی ستراتیژی ئەنجام بدەن‌و بەتایبەت كار بۆ پاككردنەوەی ئاوی چەمی تانجەرۆ‌و دەریاچەی دوكان بكەن كە بەهۆی تێكەڵبونی پاشەرۆكانەوە پیسبون.


ئاماژەبەوەش دەكرێت كە ئاوات موحەمەد، قایمقامی سلێمانی بە سەرۆكی كۆمپانیاكەی وتوە لەقۆناغی یەكەمدا لەسلێمانی ئۆفیس بكەنەوە‌و پاككردنەوەی ئاوی دەریاچەی دەربەندیخان‌و تانجەرۆشی بە پرسێكی ژیانی ناوبردوە كە هیچ جێگرەوەیەكی نیە بۆ دواخستنی.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×