2019-06-11   1327     
مه‌سرور بارزانی
پاش ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مان داوا له‌سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات مه‌سرور بارزانی رابسپێرێ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
ئاوێنه: ئه‌مرۆ سێشه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ناوزه‌د كرد.
له‌دانیشتنه‌كه‌دا ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، ناوی مەسرور بارزانی، وه‌ك کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشكه‌ش كرد‌و دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مان خستییه ده‌نگدانه‌وه.
به 87 ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی كوردستان له‌كۆی 97 ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌شدار بو. مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ناوزه‌د كرا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی په‌رله‌مانی كوردستان، "هه‌ر ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و بڕیاره ئاراسته‌ی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆئه‌وه‌ی به‌زوترین كات له‌لایه‌ن جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه به‌ڕێزیان راسپێردرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
به‌پێی یاسا، ده‌بێت مه‌سرور بارزانی له‌ماوه‌ی 30 رۆژدا كابینه‌كه پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان بكات بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی پێبدرێت.
مەسرور بارزانی كێیه؟
مەسرور بارزانی ساڵی 1969 لەدایکبووە.
ساڵی 1987 خوێندنی ئامادەیی لەئێران تەواو كردووە.
ساڵی 1997 بەكالۆریوسی لەبەشی خوێندنی نێودەوڵەتی لەزانكۆی ئەمەریكی لەواشنتن وەرگرتووەو لەھەمان زانكۆ بۆ ماستەر لەبواری ئاشتی‌و چارەسەریی قەیرانەكان خوێندویەتی.
ساڵی 1998 گەڕاوەتەوە کوردستان.
لەکۆنگرەی 12ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەرکردایەتی ئەو حزبەهەڵبژێردراوەو دواتر بەئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردرا.
ساڵی 1998 بووە بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی پاراستنی کوردستان.
لەساڵی 2010 بەدەنگی یەکەمی ئەندامانی کۆنگرەی 13ـی پارتی بۆ سەرکردایەتی پارتی هەڵبژێردرایەوەو بووەوە ئەندامی مەکتەبی سیاسی.
لەساڵی 2012 بووه‌ته راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان.
دامەزرێنەرو سەرۆکی بۆردی ئەمیندارانی زانکۆی ئەمریکی کوردستانە لەدهۆک.
مەسرور بارزانی خێزاندارەو سێ کوڕ‌و کچێکی هەیە.
زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی، فارسی‌و عەرەبی دەزانێت.