2019-06-11   1527     
قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی ره‌تیده‌كاته‌وه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هێرشی چه‌كداریی كردبێته سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و رایده‌گه‌یه‌نێت كه هێزه‌كانی پۆلیس شێواز‌و هۆكاری روداوه‌كه‌یان رونكردۆته‌وه.
ئاوێنه: له‌باره‌ی دروستبونی شه‌ڕو ئاڵۆزییه‌كانی شه‌وی رابردوی به‌رده‌م مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سلێمانی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەتویتێكیدا نوسیویه‌تی، "هیچ هێرشێك له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه دژی گۆڕان ئه‌نجامنه‌دراوه".
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌روداوه‌كه كردوه‌و له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا شێواز‌و هۆكاری روداوه‌كه‌یان رونكردۆته‌وه.
پێشتر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگویاندبو كه "شه‌وی سێشه‌ممه، 11ی 6ی 2019، له‌ئه‌نجامی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ر‌پرسێکی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له هه‌ڵسوڕاوان و مه‌کۆی سه‌ره‌کی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سلێمانی، ھێزێکی زۆر لە ھەڵسوڕاوانی خۆبەخش کۆبونەوە. دوای ئەوە بەھۆی دروست بونی ئاڵۆزی لەگەڵ گروپێکی چه‌کداری به‌ناو سکیوریتی، کاکه (رێبه‌ند فه‌رهاد) شه‌هید ده‌بێت و چه‌ند که‌سێک ده‌ستگیر ده‌کرێن و پاش ماوه‌یه‌ك ئازاد ده‌کرێن."