2019-06-11   2513     
شێخ جەعفەر مستەفا
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ره‌تیده‌كاته‌وه حزبه‌كه‌ی پەیوەندی بەتەقەکردنەکەی گردی زەرگەتەوە ههبێتو ده‌ڵێت، "هیچ سەرکردەیەکی یەکێتی هەڕەشەی لەگۆڕان نه‌کردووه".
ئاوێنه: جەعفەر مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بەسایتی ناس کوردی ڕاگەیاندووه، "هیچ سەرکردەیەکی یەکێتی ناتوانێت هەڕەشە لەهیچ لایەنێک بکات ئەگەر بڕیاری سیاسی نەبێت، بەپێچەوانەی ئەوە دەبێتە بابەتێکی شەخسی".
ناوبراو ره‌تیده‌كاته‌وه حزبه‌كه‌ی پەیوەندی بەتەقەکردنەکەی گردی زەرگەتەوە ههبێتو ده‌ڵێت، "لەو بڕاوایەدانیم هیچ سەرکردەیەکی یەکێتی هەڕەشەی لەگۆڕان کردبێت."
جەعفەر شێخ مستەفا پابەندبونی حزبەکەشی بەلێکۆڵینەوەکانی پۆلیس‌و دادگا دەربڕیو وتویه‌تی، "پۆلیس‌و هێزە ئەمنییەکان بابەتەکە یەکلاییدەکەنەوەو ڕاستیەکان دەردەخەن".
پێشتر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگویاندبو كه "شه‌وی سێشه‌ممه، 11ی 6ی 2019، له‌ئه‌نجامی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپرسێکی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان لهههڵسوڕاوانو مه‌کۆی سه‌ره‌کی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سلێمانی، ھێزێکی زۆر لەھەڵسوڕاوانی خۆبەخش کۆبونەوە. دوای ئەوە بەھۆی دروستبونی ئاڵۆزی لەگەڵ گروپێکی چه‌کداری به‌ناو سکیوریتی، کاکه (رێبه‌ند فه‌رهاد) شه‌هید دهبێتو چه‌ند که‌سێک ده‌ستگیر دهکرێنو پاش ماوه‌یه‌ك ئازاد ده‌کرێن."
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، رونیکردۆتهوە، حزبەکەی لەبەشداریکردنی بزوتنەوەی گۆڕان بەشاندێکی باڵا لەمەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم، نیگەران نییەو بەپێچەوانەوە پێی خۆش بووە.
راشیگه‌یاندووه، "حەزمان دەکرد سەد ئەوەندەی دیکە گۆڕان بەگەرمییەوە بەشداری مەراسیمەکەی کردبا، دەبێت هەمو شانازی بکەین سەرۆکی هەرێمەکەمان لەمەراسیمەکەدا بەو شێوازە پێشوازی لێکراوە لەلایەن دەوڵەتانەوە، پێویستە لەسەرهەر کوردێکی شەریفیش ئەگەر ڕقیشی لێبێت شانازی پێوە بکات”.