دو كەشتی گەورەی نەوت هەڵگر لەكەنداوی عومان روبەروی هێرش دەبنەوە
  2019-06-13       1638       
كەنداوی عومان

 

دو كەشتی گەورەی نەوت هەڵگر لەكەنداوی عومان روبەروی هێرش دەبنەوە، ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكاش رایدەگەیەنێت ئاگاداری روداوەكەن، كە لەنزیك سنورە ئاوییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران رویداوە.

 

ئاوێنە: لەنزیك سنورە ئاوییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران‌و كەنداوی عومان دو كەشتی گەورە روەری هێرش‌و پەلاماردان دەبنەوە كە ئەمەش نرخی نەوتی برینتی بەرێژەی 4.5% ی بەرزكردەوە، بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەكان لەئێستادا یەكێك لە كەشتییەكان كە بە موشەك هێرشی كراوەتە سەر ئاگری گرتوە‌و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاش رایدەگەیەنێت ئەوان ئاگاداری روداوەكەن.

 


هەروەها دەستەی دەریایی لەندەن رایدەگەیەنێت ئەوان لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو روداوە دەكەن، باس لەوەش دەكرێت كرێكارانی كەشتییەكە رزگار كراون.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×