كاوه عه‌بدولقادر، په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ له‌په‌رله‌مانی
كوردستان رایگه‌یاند، له‌پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موچه‌ی سێ مانگی فه‌رمانبه‌ران، ئه‌مڕۆ
یه‌كشه‌ممه، ده‌ستی به رێوشوێنه یاساییه‌كان دژبه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
كردوه.
ئاوێنه: كاوه عه‌بدولقادر، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه
وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاوێنه كه‌وتوه رایگه‌یاند، ئەمڕۆ لەفەرمانگەی
دادنوسی ھەولێر ڕێوشوێنە یاساییەکانم لەدژی حکومەتی ھەرێم دەستپێکردو سەرەتاش بەناردنی
ھۆشداری بۆ سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر کە لەماوەی (١٥) ڕۆژدا بڕیار لەسەر گەڕاندنەوەی
سێ موچە خوراوەکانی فەرمانبەرانی ھەرێم بدات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم
كردویه‌تی پێچەوانەی یاسای بودجەی ٢٠١٩ ی عێراقە کە پێویستە ھەرێم پێوەی پابەند بێت.
ئەوەشی ڕون کردۆتەوە کە پێنەدانی موچەی ئەو سێ مانگەی ساڵی
٢٠١٩ بە فەرمانبەران نایاساییەو ناکرێ پارە بەناوی موچەی فەرمانبەران لە بەغداوە بنێردرێت
و ئەوان بۆ شتێکی تر خەرجی بکەن و مافی بنەڕەتی فەرمانبەران پێشێل بکەن.
وتوشیه‌تی"ئەگەر لەو ماوەیەی دیاریکراوە سەرۆکی حکومەتی
کاربەڕێکەر گوێی لەھۆشدارییەکە نەگرت و مافی فەرمانبەرانی نەگەڕاندەوە ئەوا ڕیکارە
یاساییەکانی تر دەست پێدەکەین و لەدادگای ئیداری سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەین."
پێشتر كاوه عه‌بدولقادر رایگه‌یاندبو كه له‌سه‌ر پێنه‌دانی
سێ موچه به فه‌رمانبه‌رانی سكاڵای یاسایی دژبه‌حكومه‌تی هه‌رێم تۆمارده‌كات.