سوپای پاسداران دەستبەسەر ژمارەیەك ئەسپی كاسبكارانی كورد دەگرێت
  2019-06-22       788       

 


لەشاری شنۆی رۆژهەڵاتی كوردستان سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر ژمارەیەك لەئەسپی كارابكارانی كورد دەگرێت.



ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی كوردپا كە تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی هەواڵ‌و روداوەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، دوێنێ‌ "هەینی"  سوپای پاسداران دەستی بەسەر 25 سەر لەئەسپی كاسبكاران‌و كۆڵبەرانی كورد لەشاری شنۆ گرتوە‌و لەگەڵ خۆیان راپێچیان كردون.


ئاژانسەكە نوسیویەتی " هێزەکانی سپای پاسداران بۆ پێدانەوەی ئەسپی کاسبکاران بە خاوەنەکانیان، داوای بڕە پارەیەکی زۆر دەکەن و لە ئەگەری نەدانی ئەو بڕە پارەیە، سپای پاسداران ئەسپی کاسبکاران دەفرۆشێت، کاری کۆڵبەری و کاسبیکردن، تاکە سەرچاوەی داهاتی خەڵکی ناوچە سنورییەکانە، بەڵام ڕۆژانە لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە سوکایەتییان پێ دەکرێت و زۆر جاریش بەرەوڕوی مەرگ دەبنەوە".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×