لەناحیەی سێوسێنان 8 دۆنم پوش‌و پاوان دەسوتێت
  2019-06-26       805       

 

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی ئاماژەبەوە دەكات بەهۆی ئاگركەوتنەوە لەناحیەی سێوسێنان 8 دۆنم لەپوش‌و پاوان دەسوتێت، باس لەوەش دەكات هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە بەهۆی شۆرتی كارەباوە بوە.



ئاوێنە: ئەمرۆ "چوار شەممە" بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی لەسەر سوتانی 8 دۆنم لەپوش‌و پاوان لەگوندی "تەكێ" ی سەر بە ناحیەی سێوسێنان لەقەزای قەرەداغ راگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە، باس لەوەش دەكات پۆلیسی دارستان بەهاوكاری تیمی ئاگر كوژێنەوە‌و خەڵكی ناوچەكە ئاگرەكەیان كۆنترۆڵ كردوە.


راگەیەنراو


لە سێوسێنان (8) دۆنم پوش و پاوان سوتا

ئاگرکەوتنەوە یەکێکە لەو دیاردانەی ساڵانە بە چەند هۆکارێکی جیاواز زیانێکی زۆر بە دارستانەکان دەگەیەنێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كوژاندنه‌وه‌ و كۆنترۆڵ كردنیان كارێكی زه‌حمه‌ته‌ هاوكات زیانێكی زۆر به‌سروشت و ژینگه‌ی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت به‌و هۆكاره‌وه‌ له‌ سنوری سێوسێنان (8) دۆنم پوش سووتا .

ئاگرێک لە سنوری گوندی (تەکێێ ) ی سەربە بنکەی سێوسێنان کەوتەوە ، دەست بەجێ مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی سێوسێنان سەر بەپۆلیسی دارستانی قەرەداغ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو بەهاوکاری لەگەڵ ئاگرکوژێنەوەو خەڵکی ناوچەکە توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن و ڕێگە لەزیاتر تەشەنەکردنی بگرن .

زیانی ئاگرەکە (8) دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سروشتی سوتاوە .

هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بەگوێرەی زانیاریە سەرەتایەکان شۆرتی کارەبا بووە .

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×