هەڵۆكانی زاگرۆس دەسترێژی گولە لەئەندامێكی سوپای پاسداران دەكات
  2019-06-27       1085       

 

هەڵۆكانی زاگرۆس كە گروپێكی چەكداریی پارتیزانییە لەدژی رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاشكرایدەكات لەشاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان‌و بەمەبەستی چاوترسێنكردنی دەسترێژی گولە لەئەندامێكی سوپای پاسداران دەكات.


ئاوێنە: هەڵۆكانی زاگروس بەمەبەستی چاوترسێنكردن لەشاری مەریوان دەسترێژی گولە لە ئەندام‌و دەست‌و پێوەندێكی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات، راشیدەگەیەنێت ئەو داردەستەی سوپی پاسداران پێشتر لەسەر رەفتارەكانی دو جار ئاگادار كراوەتەوە، باس لەوەش دەكات ئامانجیان گوشتنی نەبوە تەنها بۆ چاوترساندن بە دەسترێژی گولە ئۆتومبێلەكەیان لەكار خستوە، هۆشداریش دەدات بەوەی ئەگەر واز لە كاری نیشتمان فرۆشی نەهێنێت بۆ دواینجار سزا دەدرێت.



هەڵۆكانی زاگروس ئاشكرایدەكات ئەو كەسەی كار بۆ سوپای پاسداران دەكات ناوی "شاهۆ پیرۆزی" یەو خەڵكی گوندی "نێ‌" ی سەر بە شاری مەریوانە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×