وەزارەتی كارەبای هەرێم رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
  2019-06-29       835       

 

لەسەردابەشكردنی كارەبای نیشتمانی، وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە، كە تێیدا ئاماژەبەوە دەكات بەوپەری پیشەییانەو دادپەروەرانە توانیویانە كارەبای پارێزگاكانی كوردستان دابین بكات.



ئاوێنە: ئەمرۆ "شەممە" وەزارەتی كارەبای هەرێم رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتوە "ماوه‌یه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی هه‌ندێك كه‌ناڵی راگه‌یاندن و كه‌سانی نابه‌رپرسه‌وه‌ ده‌نگۆی خراپی دابه‌شكردنی به‌شه‌ كاره‌بای پارێزگاكانی كوردستان بڵاوده‌بێته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌پێویستی ده‌زانێت نادروستی ئه‌م هه‌واڵانه‌ ره‌تبكاته‌وه‌و راستیه‌كان به‌داتا و ژماره‌ بۆ هاونیشتمانیان بڵاوبكاته‌وه‌، به‌تایبه‌تی كه‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه‌و به‌وپه‌ڕی دادپه‌روه‌رییه‌وه‌ توانیوێتی به‌شه‌ كاره‌بای پارێزگاكانی كوردستان دابه‌ش بكات".

 





رونكردنەوەیەك لەوەزارەتی كارەباوە

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی كاره‌باوه‌ سه‌باره‌ت به‌دابه‌شكردنی به‌شه‌ كاره‌بای پارێزگاكان
ماوه‌یه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی هه‌ندێك كه‌ناڵی راگه‌یاندن و كه‌سانی نابه‌رپرسه‌وه‌ ده‌نگۆی خراپی دابه‌شكردنی به‌شه‌ كاره‌بای پارێزگاكانی كوردستان بڵاوده‌بێته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌پێویستی ده‌زانێت نادروستی ئه‌م هه‌واڵانه‌ ره‌تبكاته‌وه‌و راستیه‌كان به‌داتا و ژماره‌ بۆ هاونیشتمانیان بڵاوبكاته‌وه‌، به‌تایبه‌تی كه‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه‌و به‌وپه‌ڕی دادپه‌روه‌رییه‌وه‌ توانیوێتی به‌شه‌ كاره‌بای پارێزگاكانی كوردستان دابه‌ش بكات، دیاریكردنی هه‌موو ئه‌م رێژه‌و داتایانه‌ش له‌ رێگه‌ی دیراسه‌ت و پێشنیاری تیمێكی راوێژكاریی و شاره‌زا بووه‌ له‌وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌ ره‌زامه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای پارێزگاكانی كوردستان ، هه‌موو ئه‌م كارانه‌ش به‌داتاو ژماره‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵی ناوه‌ندی هه‌رێم سه‌لمێندراوه‌، كه‌ له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ كاره‌با به‌سه‌ر پارێزگاكانی كوردستاندا دابه‌شكراوه‌: 

• پارێزگای هه‌ولێر 1129 مێگاوات له‌كاتێكدا خواست له‌سه‌ر كاره‌با 1800 مێگاوات بووه‌.
• پارێزگای سلێمانی 753 مێگاوات و گه‌رمیان 138 و چه‌مچه‌ماڵ 50 مێگاوات و كارگه‌كانی سلێمانی 200 مێگاوات كاره‌با، واته‌ كۆی گشتی ئه‌و كاره‌بایه‌ی دراوه‌ به‌ پارێزگای سلێمانی بریتی بووه‌ له‌ ( 1141) مێگاوات، له‌كاتێكدا خواست له‌سه‌ر كاره‌با 1200 مێگاوات بووه‌و له‌گه‌رمیان 160 مێگاوات بووه‌.
• پارێزگای دهۆك 559 مێگاوات، خواست له‌سه‌ر كاره‌با 900 مێگاوات بووه‌.

سه‌ركه‌وتوویی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش له‌كاتی جێبه‌جێكردن و وه‌رگرتنی داتاو ژماره‌كان ده‌رده‌كه‌وێت به‌وه‌ی له‌م مانگه‌دا به‌پێی داتاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵی ناوه‌ندی هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ كاره‌بای نیشتمانی دراوه‌ به‌هاوڵاتیان :

1- پارێزگای سلێمانی به‌تێكڕا 19.46 كاتژمێر ( گه‌رمیان 21 كاتژمێر). 
2- پارێزگای هه‌ولێر به‌تێكڕا 18 كاتژمێر. 

3- پارێزگای دهۆك 14 كاتژمێر.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×