سلێمانی: گۆرهەڵكەنەكان ئاگادار دەكرێنەوە
  2019-07-01       1587       

 

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ئاگادارییەك ئاراستەی گۆرهەڵكەنەكانی شاری سلێمانی دەكات، كە تایبەتە بە كەمكردنەوەیەكی ئاشكرا بۆ ناشتنی ئەو تەرمی كەسانەی بێكەسن.



ئاوێنە: لەئگادارییەكەی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانیدا هاتوە "سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم گۆرهەڵكەنەكانی دەكات كە كەمكردنەوەیەكی ئاشكرا هەیە بۆ هەڵكەندنی گۆر‌و ناشتنی تەرمی ئەو كەسانەی بێ كەسن، بۆیە داواكارین لەو گۆرهەڵكەنانەی كە دەیانەوێت بەشدار بن لەو كەمكردنەوەیەدا، با رۆژی 8-7-2019 كاتژمێر 10 ی سەرلەبەیانی لەسەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ئامادەبن".

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×