دەرگای سنوری نێوان عێراق و سووریا دوای ٥ ساڵ دەکرێتەوە
  2019-07-08       602       
دوای ٥ ساڵ لە داخستنی، هەفتەی داهاتوو دووبارە دەرگای سنووری ئەلقائیم-ی نێوان عێراق-سووریا دەکرێتەوە.

ئاوێنه‌: لە روونکردنەوەیەکدا مەحمود فەلاح، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ئەنبار رایگەیاند، ''دەرگای سنووری ئەلقائیم ساڵی ٢٠١٤ لە دوای داگیرکردنی بەشێکی زۆری عێراق لەلایەن داعش، داخرا. دوای خاوێنکردنەوەی ناوچەکە لە بۆمب و گرتنی رێوشوێنی ئەمنی، هەفتەی داهاتوو دووبارە دەروازە سنوورییەکە دەکرێتەوە''.

هاوکات مەحمود فەلاح ئاماژەی بەوە کردووە کەوا کردنەوەیە دەروازە سنوورییەکە ژمارەیەک کۆبوونەوە لە نێوان ئیدارەی شام و بەغداد بەدوای خۆیەوە دەهێنێت.

ناوبراو ئاشکرای کرد کەوا لە سەرەتادا تەنها یەک ئاراستەی دەرگای سنوورییەکە دەکرێتەوە و راشیگەیاند، ''کردنەوەی ئەم دەرگا سنوورییە یارمەتیدەرێکی گەورە دەبێت بۆ دووبارە نوێکردنەوەی شاری ئەنبار''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×