یەکێتی ئەوروپا داوا لە ئێران دەکات بڕیاری وەستاندنی تەواوی چالاکییە ئەتۆمییەکانی بدات
  2019-07-08       506       
دوای ئەوەی ئێران رایگەیاندبوو کە چیتر پابەند نابێت بەو رێژەیەی بۆی دیاریکرابوو یەکێتیی ئەوروپا لە بانگەوازێکدا داوا دەکات ئێران بگەڕێتەوە و بڕیاری وەستاندنی تەواوی چالاکییە ئەتۆمییەکانی خۆی بدات لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتیەکانی لە رێککەوتنەکەدا.

ئاوێنه‌: لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەی خۆیدا مایا کۆسینچیچ،  وتەبێژی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند کە لە چوارچێوەی پلانی کاری هاوبەشی گشتگیری واژووکراوی ٢٠١٥دا، ئێران بۆی هەیە چالاکی پیتاندنی یۆرانیۆم تا رێژەی لەسەدا ٣،٦٧ زیاد بکات و دووپاتیکردەوە کە ئەوان نیگەرانن لە لێدوانەکانی ئیدارەی تاران دەربارەی تێپەڕاندنی ئەو سنوورە لە پیتاندنی یۆرانیۆم.

هاوکات مایا کۆسینچیچ رایگەیاند ''دیالۆگی وڵاتانی لایەن لە رێککەوتنی ئەتۆمی بەردەوامی هەیە و ئاشکرایکرد کە ئەوان چاوەڕیی هەڵسەنگاندنی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتین لەو بارەیەوە''.

شایەنی باسە مایا کۆسینچیچ وتیشی، ''زۆر نیگەرانین. بانگەواز دەکەین بۆ ئێران کە تەواوی چالاکییە ئەتۆمییەکانی خۆی لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی لە رێککەوتنەکەدا بوەستێنێت و بگەڕێتەوە''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×