به‌ 72 ده‌نگ رێواز فایه‌ق به‌سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان هه‌ڵبژێرا
  2019-07-11       977       
به‌ ده‌نگی 72 به‌ڵێ له‌ به‌رامبه‌ر 16 ده‌نگ بۆ کاندیدی نەوەی نوێ "شادی نه‌وزاد"، رێواس فایه‌ق كاندیدی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا.

ئاوێنه‌: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان  كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هه‌ریه‌ك له‌ رێواس فایه‌ق و شادی نه‌وزاد خۆیان كاندید كرد‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ ده‌نگدانی نهێنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێرا.

دوای ده‌نگدان و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ئه‌نجامی پرۆسه‌كه‌ به‌م جۆره‌بوو:

رێواس فایه‌ق: 72

شادی نه‌وزاد: 16

ده‌نگی سپی و پوچه‌ڵ: 9
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×