ئاسایش دەستگیرکردنی "چەکدارێکی داعش"ی لەناحیەی بازیان راگەیاند
  2019-07-11       348       
وێنەی دەستگیركراوەكە. فۆتۆ: راگەیاندنی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، هێزەكانیان بەبڕیاری دادوەر چەكدارێكی داعشیان لەناحیەی بازیان دەستگیركردوە كە خەڵكی ئەنبارەو لەساڵی 2015ەوە پەیوەندی بە داعشەوە كردوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە رایگەیاند لەناحیەی بازیان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژ ئاوای سلێمانییەوە بەبڕیاری دادوەر کەسێک دەست گیر کراوە کە ناوی (عەلی عیودە)و  دانیشتوی ناحیەی "ئەلرومان"ی سەربە پاڕێزگای ئەنبار بوە.

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی هێمای بۆ ئەو كردوە كە ناوبراو لە ساڵی 2015 پەیوەندی كردوە بە داعشەوەو  لەسنوری خۆیاندا لەگەڵ چەكدارانی داعش ماوەتەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لەدوای كۆتاییهاتنی داعش چۆتە سوریاو دواتر هاتۆتە ناو سنوری خاكی هەرێمی كوردستان و لەساڵی 2019دا روی لەسنوری چەمچەماڵ و بەردەقارەمان و بازیان كردوە.

وتوشیەتی"لەئێستادا ناوبراو دانی بە تاوانەکەیدا ناوەو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادە (۲)ی تیرۆر بەندەو چاوەڕوانی دادگاین بۆ چەسپاندنی یاسا بەسەر تاوانباردا."

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×