2019-07-16   1019     
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ناوی مارك ئێسپه‌ر كه ده‌ستنیشانی كردووه بۆ پۆستی وه‌زیری به‌رگریی بۆ ئه‌نجوومه‌نی پیران ره‌وانه كرد.
ئاوێنه: بە گوێرەی راگەیاندراوێکی کۆشکی سپی كۆشكی سپی کە تیایدا ئاماژە بەوە کراوە، دۆناڵد تره‌مپ به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ناوی مارك ئێسپه‌ر كه ده‌ستنیشانی كردووه بۆ پۆستی وه‌زیری به‌رگریی بۆ ئه‌نجوومه‌نی پیران ره‌وانه كردووه.
هاوکات چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پرۆسه‌ی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌ر مارک ئێسپەر سه‌ره‌تا لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند و دواتر له دانیشتنی گشتی ئه‌نجوومه‌نی پیراندا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت. ئه‌گه‌ر ئێسپه‌ر توانی ده‌نگی پێویست به ده‌ست بهێنێت ده‌بێته وه‌زیری نوێی به‌رگریی ئه‌مریكا.
شایەنی باسە دوای ئه‌وه‌ی له كانوونی دووه‌مدا وه‌زیری پێشووی به‌رگریی ئه‌مریكا، جێمس ماتیس ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه بۆ نزیكه‌ی حه‌وت مانگ، پاتریك شاناهان وه‌زاره‌تی به‌رگریی به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوده‌برد.