2019-07-16   1512     
مایکڵ ڕۆبین پێی وایه که ده‌بێ تره‌مپ له به‌رانبه‌ر داواکارییه‌کانی تورکیا ده‌رباره‌ی ده‌رکردنی کورد له باکوری سووریا بوه‌ستێت و هه‌نگاوه‌کانی بۆ دامه‌زراندنی هه‌رێمی کوردستانی دیکه له باکوری سوریا ده‌ستپێبكات که له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریکا و تورکیادا ده‌بێت.
ئاوێنه: ساڵی 2014 کوردی سووریا به یارمه‌تیی هاوپه‌یمانێتیی دژه‌داعش به سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا توانیی داعش له ناوچه کوردنشین و عه‌ره‌ب‌نشینه‌کانی سووریا ده‌ربکات و له ئێستادا زیاتر له 25 له‌سه‌دی خاکی سووریای به‌ده‌سته‌وه‌یه.
به‌ڵام هاوپه‌یمانیی نێوان ئه‌مریکا و کوردی سووریا نیگه‌رانی و تووڕه‌ییی تورکیای لێکه‌وته‌وه چونکه ئه‌و وڵاته نیگه‌رانه له دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌ێکی خۆ به‌رێوه‌به‌ری به سه‌رکردایه‌تیی کورد له باکوری سوریا و نزیکه‌ی ناوچه‌ی کوردنشینی تورکیا. ساڵی 2018 تورکیا له به‌رانبه‌ر پێشره‌وییه‌کانی کورد عه‌فرینی داگیر کرد و له ئێستادا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌کات که ناوچه‌یه‌كی تری ژێر کۆنتڕۆڵی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات داگیر ده‌کات.
مایکڵ ڕۆبین به‌رپرسی پێشوی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا و شرۆڤه‌کاری کاروباری کورد له ئه‌نیستیتۆی ئه‌مریکا، سیاسه‌تی ئێستای ئه‌مریکا له به‌رانبه‌ر تورکیا سه‌باره‌ت به پرسی کوردی سووریا به سازشکارانه وه‌سف ده‌کات و پێی وایه که ئه‌و بابه‌ته له زه‌ره‌ری کورد و ئه‌مریکا ده‌شکێته‌وه.
ناوبراو هه‌وڵی ئه‌مریکا بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی پارێزراو له باکوری سوریا و ڕه‌وانه‌کردنی هێزی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕێگری له هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کوردی سوریا به بێ ئه‌نجام ده‌زانێت چونکه پێی وایه هێزی نێوده‌وڵه‌تی باکوری سوریا - که ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا و به ناردنی هێز و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی بۆ سنووری سووریا ئاماده‌کارییه‌کانیان ده‌ست پێکردووه- ناتوانێت ڕێگری له هێرشی گریمانه‌کراوی تورکیا بۆ سه‌ر کورد بکات.
توێژه‌ره‌که‌ی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و کورد دامه‌زراندنی ناوچه‌ی هه‌رێمی کوردستان له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو وه‌بیری به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی تره‌مپ ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێت: نزیکه‌ی 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر تورکیا دژایه‌تی له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی خۆ به‌رێوه‌به‌ری کوردی له باکووری عێراق ده‌کرد به‌ڵام مکووڕبوون له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر له باکووری عێراق بوویه هۆی ئه‌وه‌ی له ئێستادا هه‌زاران ئه‌مریکی سه‌رقاڵی کاری بازرگانی و سیاسه‌ت له هه‌رێمی کوردستان بن و تورکیاش که له سه‌ره‌تادا دووره‌په‌رێزی له هه‌ر جۆره هاوکاری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان ده‌کرد له ئێستادا بۆته شه‌ریکی یه‌که‌می بازرگانی هه‌ولێر.
مایکڵ ڕۆبین ئامۆژگاری به به‌رپرسانی تره‌مپ ده‌کات که ناوچه‌یێکی کوردیی دیکه له باکووری سووریا دروست بکه‌ن و به‌و کاره هه‌لی کار بۆ هه‌زاران ئه‌مریکی بڕه‌خسێنن و به‌م شێوازه‌ش ناوچه‌که له‌ژێر نفووز و پشتیوانیی ئه‌مریکا ده‌بێت و هانی تورکیاش ده‌دات که وه‌ک هه‌رێمی کوردستان ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باکووری سووریا بکاته بازاڕێکی پڕسوود و زه‌مینه‌ی ئاشتیی نێوان تورکیا و کوردی سووریا فه‌راهه‌م بکات.
ناوبراو سیاسه‌تی ئێستای ئه‌مریکا له به‌رانبه‌ر تورکیا و بابه‌تی سووریا به سه‌رکردایه‌تیی جه‌یمز جێفری نوێنه‌ری ئه‌مریکا بۆ کاروباری سووریا به نادروست وه‌سف ده‌کات و هۆشداری ده‌دات که ئه‌مریکا وه‌ڵامی ئیجابی به داواکارییه‌کانی تورکیا له‌باره‌ی کوردی سووریا نه‌داته‌وه چوونکه ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ئیجابی به هه‌ر داواکارییێکی تورکیا بداته‌وه ئه‌وا ئه‌نقه‌ره داواکارییێکی زیاتر له‌و وڵاته ده‌خاته‌ڕوو.