سوپای پاسداران ده‌ستی به‌سه‌ر که‌شتیه‌کی تردا گرت
  2019-08-04       926       
هێزه‌كانی سوپای پاسداران، كه‌شتیه‌كی تریان له‌ ئاوه‌كانی كه‌نداو راگرتووه‌و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌.

ئاوێنه‌: په‌یوه‌ندیه‌ گشتیه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایانگه‌یاندب "له‌ ئۆپراسیۆنێكی له‌ناكاودا، كه‌شتیه‌كی هه‌ڵگری سوته‌مه‌نیان له‌ئاوه‌كانی كه‌نداو راگرتووه‌".

رونیشكراوه‌ته‌وه‌ ''پێشوه‌خت ته‌واوی رێكاره‌ یاساییه‌كانیان تاوتوێكردوه‌و كه‌شتیه‌كه‌  ویستوویه‌تی سوته‌مه‌نی به‌ڕێگه‌ی قاچاخ بگوێزێته‌وه‌".

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ "ئه‌و كه‌شتیه‌ 700 هه‌زار لیتر سوته‌مه‌نی پێبووه‌".
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×