ئێران: ئەو كەشتییە نەوتهەڵگرە نوێیەی دەستمان بەسەردا گرتوە، عێراقییە
  2019-08-04       796       

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رەسمی ئێران ئەو كەشتییەی نەوتهەڵگرەی نوێیەی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە لە ئاوەكانی كەنداو دەستی بەسەردا گیراوە، عێراقییە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ یەكشەممە، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاندبو دەستیان بەسەر كەشتییەكی نەوتهەڵگری بیانیدا گرتوە لە ئاوەكانی كەنداو كە بەنزینی قاچاخی پێ بوە.

دواتریش هێزە دەریارییەكانی سەر بە سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندبو كەشتییە بیانییەكە بەرەو بەنداوی بوشەهر گوازراوەتەوە كە 800 هەزار لیتر بەنزینی پێبوە.

پاش ئەوەش ئاژانسی هەواڵی رەسمی ئێران(ئیرنا) لەزاری سوپای پاسدارانەوە رایگەیاند"ئەو كەشتییە نەوتهەڵگرە رۆژی چوارشەممە دەستی بەسەردا گیراوە چونكە سوتەمەنی ئێران بە قاچاخ بۆ چەند وڵاتێكی دیكە بردوەو كەشتییەكەش عێراقی بوە."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×