حکوومەتی هەنگاریا بڕی ٣١ هەزار یۆرۆ دەداتە ئەو خێزانانە کە دەیانەویت ٣ منداڵ بهێڵنەوە
  2019-08-05       1337       

بەمەبەستی زیادکردنی ژمارەی دانیشتووانی وڵات، حکوومەتی هەنگاریا بڕیاری دا بڕی ٣١ هەزار یۆرۆ بەو خێزانانە ببەخشیت کەبڕیاریان داوە ٣ منداڵ یاخود زیاتر بهێڵنەوە. 

ئاوێنه‌: هەنگاریا لەرووی دانیشتوانەوە لە سەرووی ناوەندی رێژەی دانیشتوانی سەرجەم وڵاتانی ئەورووپایە. بۆ ئەوەی بتوانێت ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاد بکات بڕیاریکی سەیر دەردەکات بۆ ئەوەی خێزانەکان هاندات بۆ خستنەوەی منداڵی زیاتر.

بەو پێیەش حکوومەت هەڵساوە بە دابینکردنی بڕی ٣١ هەزار یۆرۆ بۆ هەر خێزانێکی هەنگاری وەکو هاندانێک بۆ خستنەوەی ٣ منداڵ یاخود زیاتر بۆ زیاتر گەشەکردنی دانیشتوانی.

هۆکاری سەرەکی کەمبوونەوەی دانیشتوانی وڵاتەکە بۆ پەنابردنی گەنجانی ئەو وڵاتەیە بۆ وڵاتە ئەورووپییەکانی دیکە بەمەبەستی دۆزینەوەی هەڵی کاری باشتر و داهاتی زۆرتر. بەپێی ئامارەکان، دەسەڵاتدارانی هەنگاریا نایانەوێت ژمارەی دانیشتوانیان بکەوێتە ژێر ١٠ ملیۆن کەس.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×