پەرلەمانتارێکی سائیرون: ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبووسی لاوازی پێوە دیارە
  2019-08-06       784       
رامی سەکینی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون کە لەلایەن موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدرەوە پاڵپشتی دەکرێت، ئەنجوومەنی نوێنەرانی بە لاواز وەسف کرد و ئاشکرای کرد  ''ئەنجوومەنی نوێنەران بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی لاوازی پێوە دیارە''.

ئاوێنه‌: سەکینی وتی، ''لەکاتی بوونی هەر کێشە و لاوازییەک لە لێژنەکانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران، پێویستە لایەنە سیاسییەکان بەدواداچوونی بۆ بکەن و چارەسەری ئەو لاوازییە بکەن. بەڵام ئەو کەشەی کە ئێستا لە ئەنجوومەنی نوێنەران رەخساوە زۆر گونجاوە بۆ گەندەڵی و نارێکی''.

ئەو پەرلەمانتارەی سائیروون راشیگەیاند، ''لە کاتێکدا لێژنەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان لاوازن، پێویستە لایەنە سیاسییەکان پەیامێکیان هەبێت و نارێکییەکان رێکبخەنەوە''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×