جەواد زەریف: ئێران لەمەودوا چاوپۆشی لە هیچ تاوانێکی دەریایی لە گەروی هورموز ناکات
  2019-08-06       599       
 
وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف رایگەیاند، ''ئێران سەرپەرشتی ئاسایشی گەرویی هورموز دەکات و لەمەودوا چاوپۆشی لە هیچ  تاوانێکی دەریایی لەو ناوچەیەدا ناکات، ئەمەش ڕۆژێک دوای ئەوە دێت ئێران دەستی گرت بەسەر کەشتیەکی دیکەدا بە تۆمەتی قاچاخکردنی سووتەمەنی''.

ئاوێنه‌:  جموجۆڵی کەشتییە نەوت هەڵگرەکان لە گەرویی هورموز ئێستا بۆتە بەرەیی ڕوبەڕوبونەوەی نێوان ئامریکا و ئێران کە ئێستا بەڕیتانیاش هاتۆتە ناو ئەو ڕوبەڕووبونەوەیەوە. لە مانگی پێنجەوە ئەمەریکا هێزی سەربازی خۆی لە کەنداودا پتەوتردەکات.

هاوکات دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئێران رایانگەیاند ''ئێران ڕۆژی یەکشەمەی رابردو لە باکووری گەرویی هورموز دەستی گرتووە بەسەر کەشتیەک و هەر حەوت دەریاوانەکەشیدا بە تۆمەتی ئەوەی هەوڵیداوە سووتەمەنی بە قاچاخ بەرێت بۆ وڵاتانی کەنداو''.

شایەنی باسە تا ئێستا سوپای ئێران دەستیان بەسەر دو کەشتی نەوتهەڵگردا گرتوە، یەکەمیان مانگی رابردو کە نەوتی بریتانیای هەڵگرتبو، دوەمیان یەکشەممەی رابردو بو کە دەستی گرت بەسەر کەشتیەک و هەر حەوت دەریاوانەکەشیدا، بەتۆمەتی ئەوەی هەوڵیداوە سوتەمەنی بە قاچاخ بەرێت بۆ وڵاتانی کەنداو.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×