زه‌ریف: ئه‌مه‌ریكا ناوچه‌ی كه‌نداوی كردوه‌ته‌ سه‌ندوقێكی كبریت
  2019-08-12       376       

كه‌ناڵی جه‌زیره‌ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف ئه‌مه‌ریكای تۆمه‌تبار كردوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌نداوه‌ی كردووه‌ته‌ سه‌ندوقێكی كبریت ئه‌گه‌ری سوتانی هه‌یه‌.

ئاوێنه‌: له‌ دیدارێكی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی جه‌زیره‌، زه‌ریف وتی، گه‌رووی هورمز ته‌سكه‌، هه‌رچه‌ند كه‌شتیی بیانی له‌ گه‌رووه‌كه‌ زیاد بێت، ئاسایشی كه‌متر ده‌بێته‌وه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، نقومكردنی ناوچه‌كه‌ به‌ چه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی، گۆڕاوه‌ بۆ سه‌ندوقێكی كبریت و ئه‌گه‌ری سوتانی هه‌یه‌.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×