پەرلەمانتارێكی یەكێتی پەرلەمانی عێراق، دەڵێت؛
جموجوڵەكانی داعش لەناوچە جێناكۆكەكان زیادیان كردوەو بۆ پاراستنی ئەو ناوچانە
هەماهەنگی نێوان پێشمەرگەو هێزە عێراقییەكان پێویستە.
ئاوێنە: شێركۆ میروه‌یس، پەرلەمانتاری یەكێتی
لەپەرلەمانی عێراق له‌لێدوانێكیدا بۆ
میدیای رەسمی حزبەكەی رایگه‌یاند"جموجوڵه‌كانی داعش له‌سوریاوه به‌ره‌و موسڵ تاده‌گاته سەڵاحه‌دین
و خورماتو دواتر به‌دیوی ئه‌نباردا زیادی كردوه."
رونیشكرده‌وه"له‌ته‌واوی
ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌بێ پێشمه‌رگه ناتوانرێت ئه‌و بۆشاییه ئه‌منیانه پڕبكرێنه‌وه،
گرنگه هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراقدا هه‌بێت بۆ
روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش."
میروه‌یس له‌باره‌ی
رێكنه‌كه‌وتنی نێوان پێشمه‌رگه‌و هێزه عیراقییه‌كان، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو"حكومه‌تی
ناوه‌ندی به‌هۆی ئه‌و زانیارییه هه‌ڵانه‌ی كه له فه‌رمانده‌و هه‌واڵگریه‌كانه‌وه
ده‌ستی ده‌كه‌وێت ده‌ستی ده‌ستی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دەكات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه
ناوچه‌كه."
له‌سه‌ر روداوه‌كانی
ناحیه‌ی كوڵه‌جۆ، شێركۆ میروه‌یس وتی"ئه‌و ناوچه‌یه وه‌كو سنوری جوگرافی
سنورێكی زۆر پان و به‌رینه، ئه‌و هێزانه‌ی له‌وێن نه‌یانتوانیوه ناوچه‌كه كۆنتڕۆڵ
بكه‌ن، ده‌یان ناوچه هه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هێزه عیراقیه‌كان، ئه‌و هێزه‌شی
له‌وێیه به‌پێی پێویست نیه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌كه، چونكه به‌بێ بونی پێشمه‌رگه
له‌و ناوچه‌یه ئه‌و بۆشاییه ئه‌منیانه پڕناكرێته‌وه."
میروه‌یس هۆشداریدا"ئه‌گه‌ر
هه‌رچی زوه خه‌مێكی گه‌وره‌تر بۆ ئه‌و ناوچانه نه‌خۆین كاره‌ساتی گه‌وره‌تر روده‌دات."