په‌كه‌كه‌: لە ماوەی 35 ساڵی ڕابردوودا لە ڕوبەڕووبونەوە چەکدارییەکاندا زیاتر لە 50 هەزار شەهیدمان داوه‌
  2019-08-13       955       

پارتی کرێکارانی کوردستان ئاشكرای كرد ''لە ماوەی 35 ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 50 هەزار شەهید و چەند هێندەی تر برینداریان لە ڕوبەڕووبونەوە چەکدارییەکاندا لەگەڵ حکومەتەکانی تورکیا هەیە''.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ سێشەممە  13ی ئابی 2019، پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە، بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ساڵڕۆژی دەستپێکردنی خەباتی چەکدارییان دژی حکومەتی تورکیا ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە: ''لە ماوەی 35 ساڵی خەباتی چەکداریدا زیاتر لە 50 هەزار شەهیدمان داوە و هەروەها چەندین هێندە زیاتر بریندارمان هەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەی بە بەردەوامی تێکشکا کۆماری تورکیا بوو، ئەوەشی هەموو کاتێک سەرکەوت و بە هێز بوو بزووتنەوەی ئازادیی بوو''.

پەکەکە بە ئاماژەدان بەوەی دەست بە 36هەمین ساڵی ئازادی کورد دەکەن، جەختیکردووەتەوە کە، بەردەوام دەبن لە خەباتی چەکداری.

شەڕی گەریلا بۆ ئازادیی کوردستانی باکور لە سەر دەستی عەبدوڵا ئۆجالان، بە فەرماندەیی مەعسوم کۆرکماز لە 15ی ئابی ساڵی 1984 دەستیپێکرد و ماوەی 35 ساڵە بەردەوامە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×