پرسی ئەنفال لەنێوان گەورەی قوربانیدان‌و بێپلانی‌و کەمتەرخەمی دەسەڵات لەئاست ئەم پرسەدا

شیرین ئه‌مین
  2019-04-15     764


31ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفالدا تێدەپەڕێت لەسەردەستی ڕژێمی دیکاتۆر صدام حسین  پرۆسەی ئەنفال بە ھەشت قۆناغ ئەنجامدرا کە 182 ھەزار کوردی بێتاوان زیندەبەچاڵکراو زیاتر لە 4000 گوندو 30 ناحییە و سێ ھەزارو سەد مزگەوت خاپورکرا ، کەچی پاش 31 ساڵ بەسەر پرۆسەکەدا تاکە داوایەک کەزۆر ڕەوا بێت بەداگا گەیاندنی ئەنفال چییەکانە ،بەڵام لەماوەی 28 ساڵی حکوڕانی کوردیدا تائێستا بەفعلی دەسەڵات دەستی بۆ ئەم پرسە نەبردوە برینی کەسو کاری بەجێماو لە ئەنفال ساڕێژ نەکردوە ..!!


ھەر بۆ وەبیر ھێنانەوەی دەسەڵات تاکە دادوەرێک ویستی کار لەسەر بەدادگا گەیاندنی جاش و مستە شارەکان بکات داوەر ھاوژین بووبەڵام لەژێر فشارو ھەڕەشەی  دەسەڵاتدا  بینیمان  چۆن تار نراو لەژێر ھەڕەشەو گوڕەشەی ئەنفالچییەکانی نێو دەسەڵات و پلەوپایە بەرزەکانی نێو حیزب  بەناچاری باجی نادادی یاسای داو ھەرێمی بەجێھێشت،  بەدەسڵات دەڵێم ئێوە ئەنفال چی پەرستن یان لەژێر ناوی ئەنفالدا حکومەت و دەسەڵاتان بنیاد نا ، گەر ئۆپشنی دووھەمن چۆن شەرمی  باوکێیکی ڕیش سپی ودایکێکی جەرگ ھەڵقرچاو نەوەی ئەنفالی بێباوک ناتان گرێت  چۆن خوێنی 182 ھەزار پەپولە بەرچاوی نەگرتون چۆن گریانی منداڵێکی ساوای بەجێماو شەوێک خەوی لێنە ڕزاندن ، چۆن خەونی دەیەھا کوڕوکچی دەزگیراندار شەوێک نەبوە مۆتەکەو ترسێکی لەبەر پێ دروست نەکردن چۆن کۆی ئەو ئازارەگەورەیە   بۆجارێکیش  بێت ویژدانی ڕانەچەڵەکاندن... !!

 

لەم ھەرێمەدا کەکۆی کورسییەکانی حکومڕانی کوردی لە نێو خوێنی ئەنفال جێگربوە ھەر کورد لەژێر ناوی تاوانی  ئەنفال و ھەڵەبجەدا ناسرا کەچی بەئێستاشەوە دەسەڵاتی کوردی نەیتوانیوە بەپێی قەبارەی ئەم تاوانە لەئاست مێژودا بکات بەناسمەی کورد  نەی توانیوە بەماف و ئیمتیازات خزمەت بە برینی کەسو کاری ئەنفال بکات نەی توانیوە ڕووفاتی  ئەنفالەکان بۆ زێدی نیشتمان بگەڕێنێتەوە ، بەڵام دەبینین ئەنفالچییەکان بەئێستاشەوە کورسی بەباڵایان دادەتاشن و دەسکەوت بۆخۆیان دەچنەوە..!!


گەروڵاتێکی تری دوونیا بوایە ھەڵگری قوربانی ئەنفال بوایە دەمێک بوو ئەنفالی کردبوو بە ناسنامەی نیشتمان  و ھەر لەژێر ئەو ناوەدا سەربەخۆی ڕادەگەیاند ،بەڵام ئەسەف بۆ دەسڵاتێک ڕێز لەو ھەموو قوربانییەی خۆی نەگرێت بە کردار ھەنگاو بۆ بەجینۆسایدی ئەو پرسە گەورەیە نەھاوێت گەر دەسەڵات بەدیاری کراوی مەبەستی بوایە ئەنفالی بەجینۆ ساید لە ناوەندەکانی جیھان بناساندایە  بەڕێکاری بەدۆکیۆمێنتی پرۆسەکە  لەگەڵ ڕێگای بەدادگاگەیاندنی جاشو ئەنفالچییەکانەوە لەسەر ئەم دوو ئەساسە دەیتوانی پرسی ئەنفال بکات بەپرسی نەتەوەو نیشتمانی لە ئاستی جیھانیش بەجینۆساید دەناساندبەلام پلانە کانی حکومەت خاڵین لەم پرەنسیپە وە لەیادی31 ساڵەی ئەنفالدا ئێمەی کەس و کاری ئەنفال ھەڵگری ھەمان داواکارین کە 28 ساڵە بە گوێی ئەم دەسڵاتە دەیڵێنەوە کە بریتییە لە بەدادگا گەیاندنی ئەنفال چییەکان گەڕانەی ڕوفاتی کەسەئازیزەکانمان..


شیرین ئه‌مین 
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×