دۆخی ناوچە کوردستانییەکان لەپاشکەشەیەکی مەترسیداردا..

شیرین ئه‌مین
  2019-06-06     1052

 ھاتنی  داعش لەساڵی 2014تاوەکو خیانەتی 16 ئۆکتۆبەر ورد تر خوێندنەوە بۆ دۆخی ئەم ناوچانە بکەین دەستنیشانی مەترسییەکانی ئەم دۆخە بکەین ڕاستییەکی حاشا ھەڵنەگرە گەر بڵێن ئەم دۆخە درێژکراوەی ھەمان ساتی16 ئۆکتۆبەرە، بەڵام قۆناغ بەقۆناغ ، چونکە لەسایەی مەرامی شەخسی بەرپرسە باڵاکانی نێو یەکێتی بینیمان  چۆن لەماوەی کەمترلە48 کات ژمێر  51 ./. خاکی کوردستانیان تەسلیم بەنەیاران کرد، بەئاشکراو بەپێش چاوی ھەموانەوە لەوناوچانە پاشەکشە بەھێزەکانی پێشمەرگە کرا..!!تاکارگەشت بەوەی ڕۆژ بەڕۆژ کوردلەوناوچانە لەپاشکەشەی خاکو نەتەوەدان ژیان وماڵیان لەژێر ھەڕەشەومەتریسدا درێژە پێ دەدەن..!
ئەم دۆخە لەم ماوەیەدا بەدیاری کراوی چەقی بەستوە کوردانی ناوچەکوردستانییەکان ھاوشێوەی منداڵ جارێکی تر بئ باوک و بێ ناز بێ پشت وپەناو بێ  ناسنامەو نیشتمان پێناسەی خۆیان دەکەن لەوەتەی دەغڵودانی جوتیاران گەشتۆتە بەرھەم دەسوتێنرێنو خاکی کشتوکاڵییان بۆم ڕێژ دەکرێت و ڕەنجیان بەبا دەدرێت..، بەناوی داعشەوە بەئاشکرا داوای باج و سەرانەیان لێ دەکرێت..!
 لەپێش چاوی ھێزە ئەمنییەکانی ئەو ناوچەیەوە بەئاشکرا کورد دەکوژرێت خاک دەسوتێنرێت ڕەنجی جوتیار بەھەدەر دەدرێت بەڵام نە حکوموتی ھەرێم نە حکومەتی ناوەند نەھێزە ئەمنییەکانیش وەڵامی ئەم پرسانە لەخۆیان ناگرنو ناپرسن ئاخۆ: 
کێ سەرچاوەیەکی سەرەکی ھەڵگیرسانی ئەم دۆخۆیە ئایە داعشە یان بەھاوکاری حەشدی شەعبیە،کێ ھاندەرو پشتیونیانە 
ئایە ئەمە دەستێوەردانی دەرەکییە یان ئامانجی ناوخۆییە.؟
بێ ھەڵوێستی بەرپرسانی کورد لەبای چییە،
ئەم ڕوو داوانە ھەر لەچوار چێوەی کاری تیرۆرستییە یان  شوڤێنێتی عەرەبە..!! دەبێت لەپشت ئەم ڕووداوانە چ خۆی مەڵاس دابێت کە ئەو دەستە ھێندە بێ ترسە ڕۆژ بەڕۆژ درێژ تر دەبێت  دەبینین سوتاندنی دەیەھا دۆنم عەرزەی کشتوکاڵی ناوچەی شەنگالیشی گرتۆتەوە، بۆ بەسوتاندنی سەدەھادۆنمی کشتوکاڵی  دەستی پشتەوەی ئەم ڕوداونە ئاشکرا ناکرێت ئایا ڕۆڵی ھێزە ئەمنییەکانی ئەم ناوچانە چیە ..؟؟ 
گەر کۆی ئەم تاوانە بخرێتە ئەستۆی داعش ھیچ مەنتیق نییە و داعش بەتەواوی لاواز بوە ، لەکاتێکدا بەئاشکرا دەبێنێرێت دیاردەی تەعریب سەری ھەڵداوە عەرەبی ھاوردە شوێنی ماڵو حاڵی کوردنشینەکان دەگرێتەوە بەمەش ئامانجی شۆڤێنی تەعریب کردن سەرکەوتو دەبێت بەتایبەت کە بڕیارە عێراق سەر ژمێری ئەنجام بدات لەساڵی 2020 گەر سەرژمێر بکرێت دەبێت دۆزی کورد بگات بەکوێ چ بەدوای خۆیدا پەلکێش بکات..؟؟
 گەر بەم شێوازە حکومەتی کوردی و بەرپرسانی کورد لەبەغدا وە بەفراکسیۆنە کوردییەکانیشەوە لەئەنجومەنی عێراق ھەنگاو بھاون بۆ دۆزی کورد بەتایبەتیش مادەی 140  ،بەڕاستی تاکورد لەوخەوە شیرینە بەئاگا بێتەوە  سەرو ماڵی بە بادەڕوات  تا ئەم ئانو ساتایە سەرکردایەتی کور وەک ئەوەیە لەگوێی گا نوستبێت بۆیە چارەسەریش زۆر قورسو ئاڵۆزتر دەبێت..
بەداخەوە بەئێستاشەوە سیاسییەکانی کورد نەلەکوردستان نەلەبەغدا یەکگوتارو یەکگرتو نین ئەمش گۆمی کێشەکانی کورد لەڕوی نەتەوەی خاک و ئابورییەوە دەشڵقێنرێت ھیچ ڕێگایەکی جدی بۆچارەسەری ئەم پرسە بەپێی پێویست و لەئاستی بەرپرسیارێتیدا ھەنگاوی بۆ نەھاوێراوە،ڕۆژ بەڕۆژیش کێشەکانیش لەبری چارەسەر ئاڵۆزتر دەبێت ھیوادارم بەرپرسانی کورد وەک ئەونەزانە مامەڵە نەکەن  بۆئەوەی دەستی بگات بەبەرھەمی دارەکە، خودی دارەکەی بڕییەوە..

 

* نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ ئەندامی لیژنەی ناوچەکوردستانییەکان لەپەڕلەمانی کوردستان

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×