ئەردۆغان: پرسی سەرئێشە و سەرگێژی روژھەلات

د. سەردار موسی شەریف
  2019-10-09     862
پرسی ھێرشی توركیا بو سەر روژئاڤای كوردستان پرسێكی ھەنوكی نییە، و یەكێك لە ھەرە گەورە پرسەكانی ئاسایشی توركیا بریتی یە لە فاكتەری كورد. ھەر جورە پێشكەوتنێك لە پرسی كورد لە ئاستی نوخوی وڵاتانی داگیركاری كوردستان، روژھەلاتی ناوین و جیھان، توركیا بە ھەمو توانایەكی دژی راوەستاوە. دواین ھەولی توركیا پرسی داخستنی بەشی زمانی كوردی بو لە زانكویەكی وڵاتی ژاپون، كە دژایەتی گەورەی توركیای بەدوای خویدا ھێێنایەوە. ھەلبەتە زمانی كوردی بووە بیانویەك بە دەەستی توركیا چونكە حكومەتی ژاپون بریاردا كە چیدیكە ڤیزا و روخسەتی كاركردن بە توركەكان نەدات لە ژاپون. توركیا ئەم ھەولەی قوستەوە بو ھێشرشكردن سەر ژاپون و وەرگرتنی ئیمتیازی سیاسی و ئابوری. لەم رویەوە توركیا ھەتا رادەیەك سەركەوتنی بە دەست ھێنا. دەكرا، كە حكومەتی ھەرێمی كوردستان خوی لە پرسی كردنەوەی بەشی زمانی كوردی لە زانكوی توكیو بكاتە خاوەن و رێگری لە دەستوەردانی توركیا بكات، بەلام، ئەمە با بو كاتێكی دیكە بمێنێت و مەبەست تەنیا ئەوە بو كە وێنەیەك لە دژایەتی دەوڵەتی توركیا بەرامبەر بە گەی كوردستان نیشان بدرێت.

دوا بە دوای تەوابونی ماوەی ‎" ئولتیماتومی" ئەردوغان بو ئەمریكا، و زیادبونی گوشارەكانی ناوخوی بو سەر ئەردوغان للە لایەن علی باباجان و داوودئوغلو و ھێزەكانی ئوپوزیسیونی توركیا، ھاوشێوەی ئەو گوشارانەی كە ئێێستا لە سەر ترامپ ھەیە لە ناوخوی ئەمریكا، ئەردوغان پێویستی بە دوزینەوەی دەریچەیەك بە پێویستی زانیوە بو كەمكردنەوەی گوشارەكان و دروستكردنی كارتێكی قازانجی سیاسی. باشترین كارتی سیاسی لە دەستی بەرپرسانی توركیا، بریتی یە لە كارتی دژایەتی كردنی گەلی كورد بە ھەمو شێوەیەك. پرسی روژئاڤا و پێشكەوتنەكانی ھێزەكانی سوریای دیموكرات و پشتگیری ئەمریكا لەم ھێزە لە لایەك و لە لایەككی دیكەوە پێشكێشكردنی چەك و تەقەمەنی بو ھێزەكانی سوریای دیموكرات لە لایەن ئەمریكاوە، بەرپرسانی توركیای لە رادەبەدەر تورەی كردوتەوە. لێرەدا توركیا ھەلسەنگاندنی كردوتەوە لە ناو بەینی ئەو وەكو ھاوپەیمانێكی ستراتێژیك و ھ.س.د. وەكو ھێزێكی تیروریست لە رەواننگەی توركیاوە، كە ئەمریكا پالپشتی دەكات. بویە، لە ناوخوی توركیا ھێزەكانی " توندرەو و نەژادپەرەست" لە پێناو بە دەست ھێنانی سەركەوتن، كردەویەكی لەشكەری بەپێویست دەزانن.

لە راستی دا دوای رێككەوتنی ئەمریكا و توركیا سەبارەت بە میكانیزمی ئاسایشی، توركیا ھەتا رادەیەك فێلی لە ئەمریاك كرد، بە تایبەتی كە یەكێك لە خواستەكانی ئەوە بو كە ھ. س.د. دەبێت ھەمو چەك و تەقەمەنی گران لە خالەكانی سنوری بە درێژاھی 5-14 كیلومێتر دور بكەن، و ھەمو سەنگەرەكانی یان لە ناو بەرەن. لەم رویەوە ھ.س. د. بە ھەبونی متمانە بە ناوەروكی رێككەوتنەكە، خالەكانی یان جێبەجێ كرد. ئەوەی ئێستا جێگای سەرەنجە، بەرپرسانی لەشكەری ئەمریكا ئاماژە بەوە دەكەن كە ھێزەكانی توركیا لە گەشتە ھاوبەشەكان ھەولی كوكردنەوەی زانیاری یان داوە بو ھێرشی پلان بو دارێژراوی توركیا بو سەر روژئاڤا. ھەروەھا ئەمریكا روژێكیش رێگای داوە بە توركیا بە ففروكە ئێێف- 16كانی بو موەی 2 كاتژمێر سنوری دەڤەرەكە بپشكێنن. ھەممو ئەم ھەولانەی توركیا بو كوكردنەوەی زانیاری و رێگەخوشكردن بووە بو ھێرشی چاورەوانكراو.

ئەردوغان بە پێشاندانی تورەی خوی لە گەشتە ھاوبەشەكانی لە گەل ئەمریكا، ھەتا دەھات، گوشارەكانی خوی لە سەر ترامپ زیاتری دەكرد. چاورەواندەكرا كە لە كومبونەوە گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان چاوی بە ترامپ بكەوێت، بەلام ئەردوغان دەست خالی گەرایەوە توركیا و ئەمەش زورتر ئەوی تورە كرد. لە نیویورك ئەردوغان چاوی بە سێناتور لیندسی گرامی كوماریخواز كەوت، كە دیارە ھەر ئەم كومبونەوەش ئالوگوركردنی پەیامی ترامپ بووە بو ئەردوغان. لە پەیوەندی تلفونی لە ناو بەینی ئەردوغان و ترامپ شەوی 6 لە سەر 7ی مانگی 10ی 2019،گوشارەكانی ئەردوغان بو سەر ترامپ سەركەوتنێكی كورتخایەنی بو ئەردوغان توماركرد.ئەردوغان توانی لە روی سیاسی یەوە بە سەر ترامپ سەركەوتن بە دەست بھێنێت، و ئەمەش بو بەرپرسانی ئەمریكا جێگای سەرزەنیشتكردن دێتە دیتن، بە تایبەتی كە ترامپ رازی بووە بەوەی ‎رێگەبدات بە ھێرشی توركیا بو سەر دەڤەری روژئاڤا. لە ھەمان كاتیش ھێزەكانی ئەمریكا لە دەڤەرەكە پاشەكشە بكەن. بەلام ئەم سەركەوتنی ئەردوغان زوری نەخایاند كە ناوەندە فرەلایەنەكانی ئەمریكا جموجولەكانی خویان دژی بریاری ترامپ دەستپێكرد.

ئەوەی ئێستا ھاتوتە ئارا، دروسبونی ژینگەیەكی ناتەندروستی سیاسی و ئاسایشی یە ھەم لە ئەمریكا و ھەمیش لە روژئاڤای كوردستان. بویە، لە پێناو ھێوركردنی ژینگەكە و گورانی شكەستی ترامپ بە سەركەوتن بو ئەمریكا، جموجولی بەرپرسانی سیاسی – لەشكەری و ھتد لە ئەمریكا‎ لە پێناو گوشارخستن بو سەر ترامپ دەستیان پێكردوتەوە. لە قوناغی یەكەم، ئەوە دەبێت كە ترامپ لە بریارەكەی پەشیمان بێت، ئەگەر نا، ئەوا لە رێگای پروژە یاسایەك لە سێناتی ئەمریكا، كە پشتگیری ھەردو لایەن بە دەست دەھێنێت، ھەول دەرێت بریاری ترامپ بێ واتا بكەن. لە ھەمان كاتیش ئاماژەكان ئەوە دەردەخەن كە كار لە سەر پروژەیەك دەكرێت " لێكولینەوە" لە ترامپ بكرێت، واتە متمانەی لێبسەندرێت. ھەر چەندە ئەمە پروسەیەكی دورودرێژە، بەلام خودی پشێنیارێكی وەھا یانیش پروژەیەكی وەھا، كاریگەری دەبێت لە سەر ھەلسوكەوتی ترامپ وەكو سەرۆكی ئەمریكا. ئێستا تەنیا كورد نییە كە باسی " خیانەت" دەكات، لە ئەمریكاش دوستانی كورد یا خو ئەوانی بەپەروشن بو پێگەی ئەمریكا لە روژھەلاتی ناوەراست و بگرە وەكو سەركردەیەكی جیھانی چاو لە ئەمریكا دەكەن، ئەم ھەلسوكەوتی ترامپ وەكو " خیانەتێك" لە ھاوپەیمانەكانی یان لە قەلەم دەدەن. ئەوەی راستی بێت، ترام پ ئەوە تێگەیشتنە قەلەی لە سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی ئەمریكای نییە ھاوشێوەی ئەو سێناتورانەی سالانە ئەندامی چالاكی ‎سێنات و كونگرێسی ئەمریكان. بویە، رەخنەكان لە شوێنی خویەتی. لەھەمان كاتیش پرس دەكرێت ئەم بریارە چون دراوە؟ ئەرێ ‎ترامپ ‎راوێژی بە ‎ئەكتەرە سەرەكی یەكانی پرسەكانی سیاسەتی دەروە و ئاسایشی ئەمریكای كردوتەوە؟ ‎ ئەوەی لە راستی دا بێت، ئەم پێنگاوە ھەرچونێكك بێێت، لە ئێستاوە كاریگەری یەكانی نەگاتیڤی  دەستنیشانكراون، كە بێجگە لە سوك بون لە ناو كومەلگای نێو نەتەوەی، شتێكی دیكە بو ئەمریكای نییە. ‎ھەروەھاش وێنەیەكی دیكەی بریاردان سەبارەت بر پرسێكی گرینگی بەو شێوەیە بێ راوێژكردن لە گەل لایەن پەیوەندیدارەكان، پرس دەخاتە سەر شێوازی بریاردانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا لە سەردەمی ترامپ. ترامپ وا ھەلسوكەوت دەكات كە ئەو كورسی لە سەری دانیشتوتەوە، كورسی یانیش دوكانی باوكی یەتی و چون بیێەوێت ھەلسوكەوتی لە گەل دەكات. لە راستی دا بەرپرسانی ئەمریكا لە بریاردان سەبارەت بە پرسەكان، زور بە حەزەرن، و ئەوەی جێگای تێرامانینە لەم بابەتەدا، ھەتا ئێستا ھیچ لێدوانێك لە نیونەری تایبەتی سەرۆك ترامپ لە پرسی سوریا، جێمس جێفری، مان نەدیوە. لە لایەكی دیكەوە، دەكرێت دەستكەوتەكانی جێمس جێفری وەكو شكەستێكی دیپلوماسی بو ئەمریكا ناوزدە بكرێت بەرامبەر بە توركیا سەبارەت بە رێككەوتن سەبارەت بە پرسی دەڤەری ئارام و میكانیزمی ئاسایشی رێككەوتو لە گەل توركیا. گومانەكان لێرەدا زورترن.

فاكتەری یەكەم،  بریارێكی وەھا، تەنیا پەیوەندی بە كوردەوە نییە، بەلكو وێنەیكی فرەرەھەندی ھەیە، كە پەیوەستە بەپێگەی ئێران، پپێگەی روسیا، ئاسایشی ئیسرائیل و ھتد. یەكێك لە پرسە سەرەكی یەكان ئەوەیە توركیا ئێستا چوتە بەرەی دژبەری ئەمریكا و ھەولەكانی چركردوتەوە لە پێناو بەھێێزكردنی پێگەی روسیا لە روژھەلاتی ناوین. ئەمەش بو ھاوپەیمانێكی ستراتێژی وەكو ئەمریكا قابلی قبول نییە. ھەرچەندە ككە لە مێژەوە نوكتەی دوایی لێدراوە كە ئەمریكا و توركیا چیدیكە ھاوپەیمانی ستراتێژیك نینن، ئەمەش ھوكارەكەی سیاسەتی دەرەوەی توركیایە، و ھەلسوكەوتەكانی ئەردوغانە بە یارمەتیدانی دژبەرانی ئەمریكا وەكو ئێران، و حزب اللە و ھتد و دروستكردنی ھاوپەیمانی لە گەل چین و روسیا. ھەروەھا ئامادەكاری یەكانی رژێمی سوریا و روسیا بو ھێرشكردن سەر دەڤەری منبج و گوشار خستن سەر ھێزەكانی سوریای دیموكرات، ھاوكاتە لە گەل ھێرشەكانی توركیا.

فاكتەری دویەم لەم بابەتە بریتی یە دابینكردنی ئاسایشی ھاوپەیمانی ستراتێژییەكان وەكو ئیسرائیل و ع. سعودیە لە روژھەلاتی ناوەراست لە لە لایەن ئیرانەوە دەورەدراون لە رێگای پشتگیریكردن لە ھێزە شیعەگەراكان لە وڵاتانی وەكو لبنان، سوریا و یەمەن. لەم وێنەیەدا روژئاڤای كوردستان پێگەیەكی جیو-ستراتێژیكی گەورەی ھەیە لە دابینكردنی ستراتێژی ئاسایشی ئیسرائیل و لاوازكردنی پێگەی ئێران لە دەڤەرەكە و ھەروەھاش رێگریكردن لە دروستبونی ھیلالی شیعە.

فاكتەری سێیەم،  لە ماوەی رابوردوش دیومانە كە چون بریاری ترامپ بوتە ھوی دروستكردنی پشتگیری یەكی گەورە بو كورد لە ناو ئەمریكا و جیھان، بە واتایەكی دیكە، پرسی پاراستنی كورد لە دەسدرێژی توركیا. جیھان بە باشی ئاگاداری ئەوەیە كە توركەكان چەندە داغ بەدلن سەبارەت بە پشێكەوتنی پرسی كورد. كورد ئەو فاكتەرەیە كە توركیا لە ناو چونی خوی بە دەستی كورد دەبینێت، بویە بە ھەمو شێوەیەك ھەول لە ناو بردنی كورد دەدات و ھەمو ئامرازەكان لەم بارەیەوە بەكار دەھێنێت.

فاكتەری چوارەم، بریتی یە لە نەبونی متمانە بە توركیا، بە تایبەتی لە بە بەلگەوە سەلمێنراوە توركیا پشتگیری ھێزەكانی توندرەوەی كردوتەوە كە نێزیكن لە ئەلقاعیدە و ھەروەھاش یارمەتیدەر و ئاسانكاری كردوتەوە ببو داعشی یەكان. پرسی ھەبونی 70 ھەزار داعشی لە كەمپی ئەلھول پرسێكی جدی یە كو مەترسی یەكانی داعش لە سەر ئاسایشی ولاتانی ناوچەكەو ئوروپا زیاتر دەكات. بویە بریاری ترامپپ سەبارەت بەوە كە توركیا بەرپرس دەبێت لە پرسی داعشی یەكانی كەمپی ئەلھول لە ناو ئەمریكا و كومەلگای جیھانی، شوكدارە.

ھەرچەندە كە خوێندنەوەی زوری دەوێت بو تێگەیشتن لە بریاری لە ناكاوی ترامپ، بەلام لێرە ئاماژە بە چەند پرسێك دەكرێت، سەبارەت بە پرسی روژئاڤای كوردستان و ھێرشی توركیا. بونی ھێزەكانی ئەمریكا لە سەر خاكی سوریا لە روی یاسایی نێودەوڵەتی یەوە، بونێكی ناشەرعی یە  و درەنگ یان نێێزیك ئەمریكا دەبێت ئەم دەڤەرە بەجێبھێلێت. بویە، مانەوەی ئەمریكا لێرە پێویستی بەوە ھەیە كو بنەمایەكی یاسایی لە رەوانگەی یاسایی نێو دەوڵەتی ھەبێت. گرێمانە دەكرێت كە ترامپ ئەم خوێندندوەی ھەبێت، و نەیتوانیەوە كە قەناعەت بە ئەردوغان بێنێت، بویە قبولی كردوتەوە كە ھێزەكانی لە روژئاڤا بكێشێت و رێگە خوشكەر بێت بو ھێرشی توركیا. لێرە ئێمە وێنەیەكی ھاوشێوەی وێنەی یوگوسلاڤیا و پەرەسەندنی شەری ناوخوی یوگوسلاڤیا لە ناو بەینی مەسیحی و موسلمانەكان كاتێك كە پاراستنی دەڤەرەكە بە ھێزەكانی ھولەندی سپێدرابو. ئەوە بو كە ھێزەكانی ھولەندی ھیچ كاردانەوەیەكیان بەرامبەر بە كوشتاری موسلمان لە لایەن سربی یەكان نەبو. لێرە دەكرێت ھێزی ئەمریكا لە روژئاڤا ھەبێت و ھیچ كاردانەوەیەكی یان نەبێت بەرامبەر بەوەی ئەوەی كە توركیا و ھێزەكانی سەر بە ئەوە دژ بە كورد دەكەن. جینوسایدی كوردەكان ھەر بەرێوەیە لەم حالەتە. ئەمە دەرفەت بو ئەمریكا دەرەخسێنێت كە دەریچەی یاسایی پەیدا بكات، واتە بە پێشكێشردنی پروژە یاسایەكە بو نەتەوە یەكگرتووەكان ھەولی دروستكردنی ناوچەی ئارام لە سوریا بو كوردەكان دەدرێت و توركیاش وەكو تاوانباری جەنگ دەردەكەوێت. ئەم وێنەیە مانەوەی ئەمریكا لە سوریا دەخاتە چوارچێوەیەكی یاسایی و دروستكردنی ھەرێمێك بو كورد لە سوریا دەبێتە ئەمری واقیع. لەم وێنەیە، كورد پێویستە بە قوربانی دان ھەیە و دەبێت قبولی بكات. لە ھەمان كاتیش رەنگە ببێتە ھوكاری ھەلوەشاندنەوەی كومیتەی دەستوری كە ھیچ حیسابێك بو كورد نەكراوە، و دەرفەت بو كورد دروست دەكات كە بەھێزەوە بەشداری نوسینی دەستوری تازەی سوریا بێت.  ئەم وێنەیە تكراری ھەمان وێنەی سالی 1991 یە كە بە دەستپێشخەری فرانسا لە رێگای نەتەوە یەكگرتووەكان و پشتگیری ئەمریكا و بریتانیا لە ژێر ناوی " ھەرێمی ئارام" و پاراستنی لە لایەن ھێزەكانی نێو دەوڵەتی یەوە، ھەرێمی كوردستانی ئێستا دروست بو.

لە لایەكی دیكەوە گوشارەكانی بو سەر توركیا یەكجار زورن. لە ماوەیەكی كورت دا ترامپ لە رێگای جریوەیەكی دیكەوە ئاماژە بەوە دەكات ئەگەر توركیا ھەلسوكەوتێكی ناتەندروست لە روژئاڤای كوردستان بكات، ئەوا كوی گشتی ئابوری توركیا لە ناو دەبات. ئەمەش دەبێتە ھوكاری تورەبونی توركەكان بە شێوەیەك وا تێگەیشتون كە ئەمریكا دەستاودەستی یان پێدەكات.  گەورە سێناتورەكانی ئەمریكا وەكو لیندسی گراھام ئاماژە بەوە دەكات كە كار دەكات بو پێشكێێشكردنی بو تێكدانی ئابوری توركیا و تێكدانی پەیوەندی كونگرێس و توركیا و ھەروەھاش دەركردنی توركیا لە ناتو. ئەمەی دوایی نازانم،ھەتا چەند كونگرێس یانیش سێناتی ئەمریكا دەسەلاتی ھەیە، بەلام دەتوانێت پێشنیار بكات و پەسەندیش بكات، بەلام جێبەجێكردنی لە دەستی سەرۆكی ئەمریكا دایە كە پرسێكی وەھا چالاك بكات. بویە، بژاردەكانی بەر دەستی توركیا ئەوەندە زور نینن، بە تایبەتی كە ئاسمانی روژئاڤاش بە روی فروكەكانی توركیا دا داخراو دەبێت.  ئەوەی ماوە پێویستی بە ئاماژە پێكردن بێت، ئەوەیە كە " كورد چیدیكە تەنیا چیاكان ھاورێ و پشت و پەنایان نییە، بەلكو لە سەر ئاستی جیھان كورد ئێستا خاوەن دوست و ھاوپەیمانە". گرینگ ئەوەیە ئێمە متمانەمان بە كارو پروژە سیاسی یەكانی خومان ھەبێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×