تیۆری هاوسەرۆکی

هونەر تۆفیق
  2020-02-10     1151
لەناو زماندا (سەر) باڵاترین پلەی دەستەڵاتە بۆیە پێشگری سەر بۆ پلەکانی دەستەڵاتداری بەکارهاتووە: سەر-ۆک، سەر-کردە، سەر-دار، سەر-هەنگ.. هتد
کەسی سەرۆک، ڕابەری سیاسی و ئیداری و بریاردانە لەکۆمەڵگەو سیستەمدا.

بەپێی گۆڕانکارییەکان لەشێوازی ژیان‌و بەڕێوەبردندا، گۆڕانکاریی بەسەر تیئۆری سەرۆکبون‌و دەستەڵاکانیشدا هاتووە. دروستبوونی یەکێتی ئەوروپاو فدراسیۆنی وڵاتەکانی ئەو یەکێتییە، تیئۆری هاوسەرۆکی بۆ بەڕێوەبردن زیاتر هێنایە پێشەوە. لەناوەندە فیکری - سیاسیەکانەدا مۆدێلی بەرێوەبردنی هاوبەشیان بەیەکێک لەچارەسەریە ئیداری‌و سیاسیەکان پێشنیارکردووە.

سەرکردەکانی پەکەکە، ئەو مۆدێلەیان دەمێکە پراکتیزە کردووە، بەشێوازی سەرکردایەتی هاوبەش کەجەکە بەڕێوەدەبەن.

ئەزموونی سەرۆکایەتی هاوبەش لەگەڵ ئەوەدا کە تازەیە، پرۆسەیەکی مەرجدارە لەپراکتیداکردندایە. یەکێک لەخاڵە سەرەکیەکانی مەرجەکانی بونی هەمئاهەنگی و یەک ئامانجی هاوبەش لەجێبەجێکردن و ڕاپەڕاندنی ئەرکەکاندا. واتە هاوسەرۆکی لەپێناو چارەسەری ناکۆکی لەسەر دابەشکردنی پلەو پۆستەکاندا نیە، تا دەستەڵاتی سەرۆکی تیادا دابەشبکرێت بەسەر چەند کەسێکدا، بەڵکە تیئۆری هاوسەرۆکی لەپێناو گەشتنە بەئامانجی هاوبەش لەڕێگەی تیمی بەریوەبردنی هاوبەشەوە.

هاوسەرۆکەکانی کەجەکە جەمیل بایک، قەرەیلان، قەرەسو، کاڵکان، بەسێ هۆزات، پێکهاتەی سەرکردەی چەند موئەسەو ئۆرگانێکی سیاسی جیاوازن بەهاوبەشی سەرۆکایەتی گەورەتر لەپارتێکی سیاسی لەهەرچوارپارچەی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکەن. هەریەکێکیان بەجیا دەتوانن ئیدارەی ناکۆکیە سیاسیەکانی ناوچەکە بکەن، بەڵام پێکەوە بەهاوبەشی لەپێناو وەرگرتنی بریارێکی سیاسی بەهێز کۆنسەکەیان پێکهێناو، بەجیاوازی ئەرک و ئیشکردن، هاوشێوەی سەرۆکایەتی فدراسیۆنی ئەوروپا، پێکەوە یەک یەکێتی و بەجیاش هەریەکەیان وڵاتێک لەو یەکێتی یەبەرێوەدەبەن لەچوارچێوەی سیاسەت و ئامانجی هاوبەشدا.

یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش دەیەوێت لەپێناو چارەسەری کێشەکانی سەرۆکی حیزبەکەدا ئەزموونی هاوسەرۆکی بکات. ئەگەر سەرکردەکانی ئەو هاوسەرۆکیە لەستراتیژو توانای سیاسیدا هەریەکێکیان قەرەیلان‌و بایک‌و کالکانێک نەبێت، ئەزمونەکەیان خراپتر لەشکست، حیزبەکەش دوچاری هەڵوەشاندنەوە دەکات.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×