سوننه‌كانی عیراق له‌بێده‌نگیدا سه‌رقاڵی دروستكردنی هه‌رێمێكن

ئارام هادی
  2020-02-13     786

له‌دوای كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و مه‌هدی موهه‌ندیس، له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ له‌ بغدادی پایته‌ختی عیراق، هه‌ر زوو ئیران هانی پێكهاته‌كانی عیراقیدا تا له‌په‌رله‌مانه‌كه‌یاندا به‌یاسا حكومه‌ت ناچاربكه‌ن هێزه‌ بیانیه‌كان له‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر خاكه‌كه‌یان بكه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام په‌رله‌مانی عیراق نه‌یتوانی پرۆژه‌ یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌ ده‌ركردنی هێزه‌ بیانیه‌كان ده‌ربكات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌شدارینه‌كردنی كورد و زۆرینه‌ی ڕه‌های سوننه‌كان، دواجار ته‌نها چه‌ند بڕیارێكیان ده‌ركرد، كه‌ حكومه‌ت ده‌توانێت جێبه‌جێیبكات و هاوكات پشتگوێشی بخات ئه‌وه‌ش بۆ جیاوازی (ده‌ركردنی بڕیار و پرۆژه‌ یاسا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌). 

دوای به‌شدارینه‌كردنی سوننه‌كانی عیراق له‌ دانیشتنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌دا، جارێكیتر پرسی دروستكردنی هه‌رێمی سوننه‌كان گفتوگۆی گه‌رمی كۆشكی سپی و به‌شێك له‌ پایته‌ختی وڵاتانی عه‌ره‌بی پێكهێنایه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی دزه‌یان كردۆته‌ ناو میدیاكان هه‌رچه‌نده‌ سه‌ركرده‌ سوننه‌كانی عیراق له‌م پرسه‌دا جۆرێك له‌ بێده‌نگی ودابه‌شبونیان پێوه‌دیاره‌، ئه‌و به‌شه‌ له‌ حكومه‌تن پێكهێنانی هه‌رێمه‌كه‌ ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و ئۆپۆزسیۆنیش پێیان باشه‌، بۆهه‌مان مه‌به‌ستیش له‌م ماوه‌یه‌دا له‌ ئیمارات چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه‌. 

له‌لایه‌كیتره‌وه‌ و ڕه‌نگه‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ به‌رله‌ سه‌ردانه‌كه‌ی (بنیامین ناتانیاهۆ)ی سه‌رۆكی ئیسرائیل بۆ ئه‌مریكا(دۆناڵد ترامپ) پلانی ئاشتی كه‌ به‌ (ڕێككه‌وتنی سه‌ده‌) ناسراوه‌ بۆ هاتنه‌دی سه‌قامگیریی نێوان (ئیسرائیل_ فه‌ڵه‌ستین) ڕابگه‌یه‌نێت، وه‌ك ده‌ركه‌وتوه‌ ئه‌م پلانه‌ ته‌نها به‌و دوو وڵاته‌وه‌ په‌یوه‌ست نیه‌ و هه‌ریه‌كه‌ له‌ وڵاتانی (لوبنان. مصر. ئه‌رده‌ن)ده‌گرێته‌وه‌ له‌بواری وه‌به‌رهێناندا، ڕه‌نگه‌ به‌شێكیتر له‌ به‌نده‌كانی ئه‌م پلانه‌ عیراقیش بگرێته‌وه‌ و گۆڕانكاری له‌ جوگرافی خاكه‌كه‌ی یا سیسته‌می حوكمڕانیه‌كه‌ی بكات ئه‌مه‌ش له‌دوای چڕبونه‌وه‌ی ئاڵۆزیه‌كان له‌ شه‌قامی شیعیدا و به‌ره‌نگاریان به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا، تیایدا سوننه‌كان هه‌لێكی باشتریان بۆدێته‌ پێش تا زیاتر مه‌یلی دروستبونی هه‌رێمێك بۆخۆیان له‌ گفتوگۆكانیان ڕه‌نگ بداته‌وه‌، له‌كاتێكدا ده‌ستوری عیراقیش ڕێگه‌ی پێداون، ئایا ده‌رئه‌نجامی ئه‌م بێده‌نگیه‌ی سوننه‌كان هه‌رێمێكیان بۆ دروست ده‌كات؟، 

ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگه‌ی سه‌رنجه‌ كورد له‌م گۆڕانكاریه‌دا چی ده‌ست ده‌كه‌وێت؟ هاوكات چی له‌ ده‌ست ده‌دات؟، ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ گۆڕانكاریه‌كان له‌ عیراق و ناوچه‌كه‌ كامانه‌ن؟، وه‌ به‌نیازه‌ چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات، له‌كاتێكدا هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك له‌ عیراق و ناوچه‌كه‌ به‌بێ به‌ربه‌ست نایه‌ته‌ دی و قۆناغێكی سه‌ختگیری له‌پێشه‌.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×