سوپاس دادگای بەڕێز سوپاس

دلێر محەمەد نوری
  2021-10-21   
لە جیاتی هەموو پارێزەرانی کەیسی زیندانیانی بادینان...
لە جیاتی هەموو پارلەمانتارانی پاڵپشتی زیندانیانی بادینان...
لە جیاتی هەموو ئەو چالاکوانانەی لە كەمپینی ئازادکردنی ئەو زیندانیانەی بادینان دا بەشدار بوون...
لە جیاتی پارلەمانی یەکێتی ئەوروپا و هەموو ئەمنیستییەکانی دونیا ...سوپاس.
هەروەها لە جیاتی خواوەندی دادپەروەری یۆنانییەکان (سیمیس) یشەوە سوپاس.
زۆر زۆر سوپاس...
 لە پێشەوە بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێم، کە فەرمانی کرد بە دادوەران، کەمێک دەستیان شل بکەن، لە دادگایی کردنەکان. هێڵە سورەکانی ژێر ناوی زیندانیانی بادینان بگۆڕن بە هێڵی زەرد. (چونکە هێڵی سور به ژێر ناودا هێنان واتا دەستیان لێ مەپارێزن و هێڵی زەردیش واتا پاش عەزێت و ئازار دان، ئازادیان بکەن).
زۆر سۆپاس بۆ تەرازووە لاسەنگەکەی دادگا، کە تایەکی تەواو داکەوت بوو، ئێستا کەمێک بەرزبووەتەوە و گۆشەکەی لە گەڵ تای دەسەڵات، کەمێک گۆڕیوە، لە ٩٠ پلەوە بۆ ١٠٠ پلە. (چونکە تاکانی تەرازوو لە  گۆشەی ١٨٠پلەدا،  ئەنجا سەنگی تەواو و ڕێکە و لاسەنگ نیە).
زۆر سوپاس بۆ دار و بەرد و ڕەنگ و ڕووی دادگا کەتان، ڕووە زەردییەکەی گۆڕاوە بۆ پرتەقاڵییەکی زەرد باو. (چونکە دادگایەک سەروەر دەبێت ڕەنگ و ڕوو سوور و بێلایەن و سەربەرز بێ).
زۆر سوپاس بۆ دادوەرە بەڕێزەکان، کە توانیان بڕیارێکی دروستی نادروستی نا کامڵی نوقستانی بێ تام و بێ بۆ هەڵکرووزێنن، تا کەمێک دەسەڵات لەو قوڕاوەدا، دەربهێنن. 
ئەڵێن دادپەروەری واتا بێلایەنی تەواو لە دادگایی کردنی هەر مرۆڤێک لە سەر هەر کردەوەیەک. بۆیە زۆر سوپاس کە توانیتان لە لایەنگیری تەواوەوە بگۆڕێن بۆ تۆسقاڵێک بێلایەنی بەڵام ئەویش هەر بە لایەنگیری تەواوەوە.
زۆر زۆر سوپاس کە هەندێک بێ تاوانتان پاش ساڵێک زیندانی و ڕاگرتن، ئازادتان کردن. زۆر مەمنوون بووین کە هەندێک چالاکونی مەدەنی و ڕۆژنامەنووستان لە تیرۆریستەوە کرد بە تۆمەتباری ئاسایی. هەروەها سوپاس بۆ ئەوەی دوای زیاتر لە ساڵێک ڕاگرتن بە بێ هۆ، بڕیاری ئازادکردنتان دان.
بە ناوی هەموو ئەوانەی سەرەوە زۆر زۆر سوپاس بۆ ئازادکردنی ئەوانەی ئازادکراون، لە پاش زیاتر لە ساڵێک لێدان و ئەشکەنجە و ئیهانە بە کەرامەت و هەڕەشەی ناموس و بەدخۆراکی کردن و...هتد. 
زۆر سوپاس بۆ زمانی شیرینی دوای ئەو زمانەی پێشووتان. بۆ تۆسقاڵێک نەرمی نواندنی دوای دڕەندەییتان. بۆ تۆسقاڵێک یاسایی بوونی نایاسایی دوای پێشێلی زۆرتان. 
چش لەو ساڵەی تەمەنیان کە لە خراپترین گۆشەی وڵات تێیان پەڕاند، بە بێ قەرەبوو. چش لە ساڵێکی گریانی مناڵ و دێوەزمەی خەوی ناخۆش و فیغانی دایک و باوک و خوشک و برا و جەژنەکانی خەمۆکی، بە بێ قەرەبوو. چش لە هەڕەشە و گوڕەشە و جنێو و ئەشکەنجەکانی بێ قەرەبوو. چش لە بێ نانی و بێ ئاوی و ئازاری جەستەیی و دەرونی و گازگرتنی پلایس و کێبڵی کارەبایی و فەلاقەی سۆندەی دوای تەڕکردن، بە بێ قەرەبوو. چش لە ساڵێکی مانگرتن و بەدخۆراکی بوون و خۆپیشاندان و ناڕەزایی و ...هتد، بە بێ قەرەبوو.
چش لە هەر شتێک، لە هەموو شتێک، سوپاس، سوپاسی زۆر، لە دوێنێوە سوپاس، لە پێرێوە سوپاس، هەتا ماوین سوپاس، بەس نیە ئێستا ئازاد کراون. 
ماوەتەوە بڵێم هەتا ئەو ڕۆژەی ملی تەرازووی لارتان بە تەواوی ڕاست نەبێتەوە، هەتا ئەو ڕۆژەی نەپرسنەوە و نەکۆڵنەوە، کە ئەم گاڵتەجاڕییە چی بوو ڕووی دا، کێ دایهێنا و خوار خێچی خۆتان ڕاست نەکەنەوە، نەسوپاس و خودا و خواوەندی دادپەروەری بتانگرێ.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
تەسنیم: ئۆکرانیا هەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەهەرێمی کوردستان جێگیر کردووەو تاران ئەم کارە بەدوژمنایەتی دەزانێت
مه‌سعود بارزانی: یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س له‌جێی كریستیانه‌كان بڕیار نه‌دات
یەرەکە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانی ئێران لە سنووری مەریوان و کۆساڵان ڕاگەیاند
ئۆکرانیا دەنگۆی ناردنی درۆن و هێزی سەربازی بۆ هەرێمی کوردستان ڕەت دەکاتەوە
پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەکەی عێراق و ئێران تەنیا بۆ پاسەوانیی سنوور بووە و دەنگۆی دەرکردنمان شەڕی دەروونییە
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: هه‌ماهه‌نگی باشمان له‌گه‌ڵ توركیاو ئێران هه‌یه‌ بۆ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی كورد
شاخه‌وان عه‌بدوڵا: كورد له‌ كه‌ركوك په‌راوێزخراوه‌و ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان تێدایه‌
شەڕ و پێکدادان لە یەمەن پێ دەنێتە قۆناغێکی سەختەوە؛ فڕۆکەخانەی عەدەن کرایە ئامانج و تەعز لەبەردەم کارەساتی مرۆییدایە
گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتنە لووتکە؛ مەرجی قورس، گەمارۆی دەریایی و پلان بۆ هێرشێکی نوێ
حکوومەتی عێراق باجی گومرگی سەر سیستەمی وزەی خۆری هەڵگرت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×