غاز دەرنەچوو، هەنار بوو!

شوان سدیق
  2022-12-08     814

لەبری غاز هەناریان هەناردەی دەرەوە کرد ئەم هەنگاوەیش پدک عاقڵانە بۆ بەرژەوەندی خۆی مارکێتینگی پێوە دەکات، پدک ساڵانێکە خەریکی گەلەکۆمەیە بەسەر کۆمەڵگاو پاڵەوان دروستدەکات..

یەنکی هاوپەیمانی پدک، ئەمڕۆ نەک حزب نییە بەڵکو بووە بەگروپێک سەر لەخۆیشیان دەرناکەن، بەهەردوولا زیانی زۆریان بەکۆمەڵگە گەیاندوەو ئیسلامگەرایش خەریکی درووستکردنی دووبەرەکی و نانەوەی بشێوی کۆمەڵایەتین، بەکورتی هەرێم پێوێستی ریفۆرمە!

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم مەسرور بارزانی بانگەشەی ڕەوانەکردنی هەناری کوردستان بۆ دەرەوە دەکات، هەنارەکە، هەناردەکراوەو سەپۆتیشی دەکات. ئەم بانگەشەیە بەقازانجی خۆیان بەکاری دەهێنن!

لەلایەکی دیکەیش مێدیای پدک ڕووماڵێکی بۆ بانگەشەکانی بارزانی دەستپێکردوەو بانگەشە بۆ هەناردەکردنی هەنار دەکەن. بەپێچەوانەوە مێدیای یەنک و زۆنی سەوز زۆر گرینگی پێ نادەن!

دیارە هەر هەناردەکردنێکی بەرهەمی نێوخۆ هەنگاوێکی باشەو قازانجی جوتیاران و بەرهەمهێنەرانە.

وڵات لەڕووی گەشەی ئابووریەوە نابێ هەر پشت بەهاوردەکردن ببەستێ، پێویستە کار لەسەر سێکتەری هەناردەکردنیش بکرێ.

ئەم هەنگاوە ئەگەرچی گرنگە بەڵام لەوڵاتێکی بێ ئیدارەو نەبوونی دامەزراوەی تەندروست و نیشتیمانی و سیستەمێکی مۆدێرن، ئەستەمە کوردستان بکەوێتە سەر ڕێچکەیەکی باش هەموان لێی سوودمەندبن!

"بەپێی ئاماری حکوومەت، هەرێم 34 هەزار و 435 تۆن هەناردەی دەرەوە وەڵات کردووە.

هەڵەبجە پێشەنگە لە هەنار.. لە کوردستان بەگشتی 8500 تۆن زەوی کراون بەباخی هەنار.

هەڵەبجە، خاوەنی 11000 هەزار دۆنم زەوی هەنارەو بەرهەمی ساڵانەی 25 بۆ 35ٚ تۆن هەنار دەبێ"... کوردستان24.

بەپێی ئاماری نافەرمی تەنیا لە ساڵی 2020 نزیکەی 500 تۆن هەناری هەڵەبجە هەناردەی چەند وڵاتێکی عەرەبی و ئەوروپای کراوە..

مێدیای پدک ئێستە لەم بوارە چالاکەو بانگەشەی ئەوە دەکات٫ کابینەی نۆیەمی حکوومەت بەسەرۆکایەتی بارزانی گرینگی بە کەرتی کشتووکاڵی و بەرهەمی نێوخۆی داوە.

بەڵام کۆکردنەوەی حکوومەت و هەوڵی میلەت لە کەسێک یان لایەنێکدا کۆبکرێتەوە جێی مەترسیە.

سیاسەتی تاکڕەوی و هەرکەس بۆخۆی و خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی قەیرانەکان وایکردوە، کوردستان زۆر بگەڕێتەوە دواوە، تەنانەت کەس و لایەنێک ڕووبەڕووی دادگا نەکراوەتەوە، لەسەر ئەو هەڵە سیاسی و قەیرانە ئابووریەی تووشی هەرێم بووە.

ئێستە هەرێمی کوردستان، لەڕووی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی زۆر پاشەکشەی کردوە، بارودۆخێک دروستبووە ڕیفۆرمی تێدا ڕاوەستاوە، کۆمەڵگە زەرەرمەندی یەکەمە، نائومێدی زیاتر زووە، بێکاری و جێهێشتنی وڵات لەلایەن گەنجانەوە بەتایبەتی زیاتر دەبێت!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
له‌ سنوری "پاوه‌"ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان شه‌ڕ رویداو پاسه‌وانێكی سنوری ئێران كوژرا
مه‌زڵوم عه‌بدی: ده‌بێت مافه‌ نەتەوەیی، كو‌لتوری و ئیدارییه‌كانی كورد له‌ سوریا به‌ ده‌ستور مسۆگه‌ر بكرێن
سۆمۆ: داهاتی پێشبینیکراوی نه‌وت دەگاتە نزیکەی 4.5 ملیار دۆلار و نه‌وتی هه‌رێم به‌ 87 دۆلار ده‌فرۆشرێت
ترەمپ: بە کامێرا چاودێریی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکەین
دادگای باڵای عێراق بە فەرمانی فایەق زێدان هێرشکردنە سەر ناوچە دیپلۆماسییەکان بە "تیرۆر" ناودەبات و سزای قورسی زیندانیکردن بەسەر ئەندامانی گروپە چەکدارەکاندا دەسەپێنێت
هێشتا وەرزی زستان نەهاتوە، نرخی نەوتی ماڵان لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە
عراقچی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، وه‌ڵامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن ده‌داته‌وه‌: ده‌بوایه‌ چه‌ند چاوه‌ڕێمان بكردایه‌
سوپای پاسداران بە موشەک هێرشی کردەسەر ئامانجەکانی ئەمریکا ئوردن
لێکەوتەکانی بۆردومانی فڕۆکەخانەی ئەبووزهوور؛ بۆچی نیگەرانییەکانی ئیسرائیل لە ڕۆڵی تورکیا لە سووریا و ناوچەکە ڕوو لە هەڵکشانە؟
پژاک: سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی پەیوەستە بە ئازادکردنی ئۆجەلان و زیندانییانەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×