دەنگدانی پێکهاتەکان پێش بخرێ!

شوان سدیق
  2023-02-06   

یازدە کورسی پێکهاتەکان هیچ گۆڕانکاریەکی بەسەر نایەت بۆچی؟

چۆن دەنگی پێکهاتەکان جیادەکرێتەوە، ئەمە ئەو پرسیارەیە بەڵام ئاسان نییە.

بۆنموونە دەکرێ هەڵبژارنی ئەوان پێش بخرێت. وەکو هەڵبژاردنی هێزەکانی ناوخۆ.

خاڵێکی دیکە دەنگدان بابەتێکی تایبەتە کەی خەڵکی گەیشتە ئەو ئاستە گەر لەپێکهاتە نەبوو دەنگیان پێنەدات، بەڵام ئەوەیش ناکرێ ناتوانرێ شێوازی دەنگدان بسەپێنی!

ئەگەر بێت و کورسی کۆتایش لاببرێ هەرێمی کوردستان پێدەنێتە قۆناخێکی دیکەو خراپە بۆ ئێستە نابێ، بارودۆخی هەرێم ئاڵۆزەو قەیراناویە چاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشی لەسەرە!

میکانیزمێکی دیکە هەیە بۆنموونە لە ئیتاڵیا شەش ئەندامی سیناتۆ هەن زیاتر لە کەسانی بێلایەن و خەڵکی دیارن ئەمانە زۆر بێلایەنن دوورن لە ململانێ سیاسی.

بەڵام دیسان ئەم میکانیزمەیش بۆ پێکهاتەکان نابێ، چونکە زۆرینەی حزبەکانی تورکمان و ئاشووری نزیکن لە پدک و ئەو هاوکاریان دەکات تورکمانی دیکەیش لە تورکیا نزیکن..

بۆیە بەئاسانی لەنێو ئەم نەتەوانە ئەوانیش ناتوانن نوێنەری راستەقینەی خۆیان بەدەر لە پدک و تورکیا دیاری بکەن..

بەشێکی دیکەی ناڕەزای حزبەکانی سنووری سلێمانی بۆ ئەوەیە کە پێکهاتەکان زیاتر لەگەڵ دەسەڵاتن، دەسەڵاتیش واتە پدک هەڵبەت ئەمە ڕاستە پێکهاتەکان هەمیشە لەگەڵ دەسەڵات دەبن ناچنە نێو ململانێی دیکە!

حزبەکانی سنووری سلێمانیش خۆیان زیاتر وەکو حزبی ناوچەی دەرکەوتوونە، بۆیە پێکهاتەکان لێیان نزیک نابنەوەو متمانەیان پێناکەن!!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
تەسنیم: ئۆکرانیا هەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەهەرێمی کوردستان جێگیر کردووەو تاران ئەم کارە بەدوژمنایەتی دەزانێت
مه‌سعود بارزانی: یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س له‌جێی كریستیانه‌كان بڕیار نه‌دات
یەرەکە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانی ئێران لە سنووری مەریوان و کۆساڵان ڕاگەیاند
ئۆکرانیا دەنگۆی ناردنی درۆن و هێزی سەربازی بۆ هەرێمی کوردستان ڕەت دەکاتەوە
پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەکەی عێراق و ئێران تەنیا بۆ پاسەوانیی سنوور بووە و دەنگۆی دەرکردنمان شەڕی دەروونییە
شاخه‌وان عه‌بدوڵا: كورد له‌ كه‌ركوك په‌راوێزخراوه‌و ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان تێدایه‌
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: هه‌ماهه‌نگی باشمان له‌گه‌ڵ توركیاو ئێران هه‌یه‌ بۆ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی كورد
شەڕ و پێکدادان لە یەمەن پێ دەنێتە قۆناغێکی سەختەوە؛ فڕۆکەخانەی عەدەن کرایە ئامانج و تەعز لەبەردەم کارەساتی مرۆییدایە
گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتنە لووتکە؛ مەرجی قورس، گەمارۆی دەریایی و پلان بۆ هێرشێکی نوێ
حکوومەتی عێراق باجی گومرگی سەر سیستەمی وزەی خۆری هەڵگرت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×